یەکێتى پێشمەرگەکانى ئاگاداردەکاتەوە کارتى دەنگدان وەربگرنەوە

کوردستان

04/03/2024‌ 359 جار خوێندراوه‌ته‌وه


شارپرێس

لیواى تایبەتى شارەزورى پێشمەرگە کە سەر بە یەکەى ٧یە داوا لە پێشمەرگەکانى لیواکەى دەکات، سەردانى بنکەکانى کۆمسیۆن بکەن و کارتى دەنگدان وەربگرنەوە.

پەیجى لیواى تایبەتى شارەزوورى هێزى پێشمەرگە، کە سەر بە یەکەى ٧٠ یەکێتییە، ئەو پێشمەرگانە  ئاگادار دەکاتەوە کە مامەڵەى دەرهێنانى کارتى نیشتمانیان کردووە، سەردانى بنەکانى کۆمیسۆن بکەن و کارتى دەنگدان وەربگرنەوە.

هەروەها، داوا لە پێشمەرگەکان دەکات، کۆپییەک لەو کارتى دەنگدانەى وەریدەگرنەوە ببنەن بۆ یەکەکانیان.

واریارە ڕۆژى ١٠ى حوزەیران هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان ئەنجامبدرێت و کۆمیسیۆنى هەڵبژاردنەکانى عێراقیش ڕایگەیاند، هەموو ئامادەکارییەکیان کردووە و ٦٠٠ هەزار کەس لە ڕۆژانى داهاتوودا کارتەکانیان دەگەڕێتەوە.