شارپرێس:
وه‌فدێكى باڵای یەكێتی له‌گوڵه‌خانه‌یه‌و كۆبونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د حاجى مه‌حمود ده‌ستى پێكردوه، سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌یه‌كێتیه‌وه ئامانجى سه‌ردانه‌كه‌یان له‌ڕێگه‌ى شارپرێسه‌وه ئاشكراده‌كات.
محەمەد حاجی مه‌حمود بەیاوەری وه‌فدێكى مەکتەبی سیاسی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان، ئه‌مڕۆ پێشوازیان کرد لەوەفدێکی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان، بەسەرۆکایەتی دەرباز کۆسرەت ڕەسوڵ.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌یه‌كێتى نیشتمانى كوردستانه‌وه به‌شارپرێسى وت:"وه‌فده‌كه‌ى یه‌كێتى دوو ئامانجیان له‌سه‌ردانى گوڵه‌خانه هه‌یه، یه‌كه‌میان پشتگیریكردنى یه‌كێتیه بۆ ئه‌م سه‌ركردایه‌تیه‌ى ئێستا محه‌مه‌دى حاجى مه‌حمود سه‌رۆكایه‌تى ده‌كات‌و ڕێگریكردنه له‌هه‌ر گرژیه‌ك كه له‌سنوره‌كه‌دا بێته ئاراوه".
سه‌باره‌ت به‌ئامانجى دوه‌مى سه‌ردانه‌كه، سه‌رچاوه‌كه‌ى یه‌كێتى وتى:"ئامانجى دوه‌م ئه‌وه‌یه یه‌كێتى‌و سۆسیالیست بتوانن له‌سنورى شاره‌زور بۆ هه‌ڵبژاردنى خولى شه‌شه‌مى په‌رله‌مانى كوردستان هاوپه‌یمانى دروستبكه‌ن‌و پێكه‌وه له‌و بازنه‌یه به‌شداریى هه‌ڵبژاردن بكه‌ن".
ماوه‌یه‌كه له‌ناو پارتى سۆسیال دیموکراتی کوردستان كێشه‌و ئاڵۆزى له‌نێوان محه‌مه‌دى حاجى مه‌حمودو عه‌بدوڵڵاى حاجى مه‌حمودى براى دروستبوه‌و له‌دوا بڕیاریشدا محه‌مه‌دى حاجى مه‌حمود به‌فه‌رمانێك براكه‌ى له‌ڕیزه‌كانى سۆسیالیست دورخسته‌وه.