هۆکارەکانی هاتنەکەی رەجەب تەیب ئەردۆغان بۆ بەغدا

مەلەفی تایبەت

14/03/2024‌ 1601 جار خوێندراوه‌ته‌وه

نوسینی: شنۆ هیرانی

لەکاتێکدا تورکیا سەرەنجی لەسەر هەڵبژاردە ناوخۆیەکانە، هێزە چەکدارەکانی ئامادەکاری دەکەن بۆ ئەنجامدانی ئۆپراسیۆن دوای هەڵبژاردن لەدژی پەکەکە لەهەرێمی کوردستان و سووریا. لەم چوارچێوەیەشدا چاوەڕوان دەکرێ  ئەردۆغان سەرۆککۆماری تورکیا دوای هەڵبژاردنە خۆجێیەکانی31ئادار سەردانی بەغدا و هەولێر بکات. تورکیا کەماوەێکە لە گفتوگۆی چڕدایە لەگەڵ ئیدارەی ئەمریکاو ڕوسیا سەبارەت بە ئەنجامدانی ئۆپراسیۆنەکە داویکردوە ئاستەنگی نەخەنە پێشی. ئاشکرایە سنوری ئۆپراسیۆنەکانی تورکیا بۆ ناوسنورەکانی هەرێمی کوردستان، ناوچەی ئۆپراسێۆنی زنجرە ئۆپراسیۆنەکانی چنگ-قوفڵ دەبێ و لەسووریاش ناوچەکانی ژێر کۆنتڕۆڵی هەسەدە. ئەردۆغان لە4ی ئادار لەکۆبونەوەی لەگەڵ کابینەی حکومەتەکەی ئامەژەی بە ئەنجامدانی ئۆپراسیۆنێکی فراوان و هەمەلایەنی لەدژی بوونی پەکەکە و یەپەگە لەناو سنورەکانی عێراق و سووریا داو ووتی:" بەردەوامین لەشەڕێ دژی تیرۆر، ئەم بازنە ئەمنیەیی کە لەعێراقەوە دەستمان پێکردوە لەهاوینی ئەمساڵ تەواوی دەکەین، بەتەواوبونیشی چارەسەرێکی هەمیشەی پرسی تیرۆر لەناوچەکە دەکەین... لەسووریاش کۆریدۆرێکی سەربازیو ئەمنیمان بەقوڵی 30_49کم بەدرێژایی سنورەکان لەگەڵ سووریا بەکۆتا هێناوە. بەوشێوەیەش دەبینە دێوەزمە بۆ ئەوکەسانەی کەپێیان وابوووو تورکیا دەکەن بە تیرۆرستان.".

 

بەپێی سەرچاوە هەواڵیەکانی تورکیا...دوابەدوای سەردانەکەی هاکان  فیدان وەزیری دەرەوەی تورکیا بۆ بەغدا و کۆبونەوەی لەگەڵ نیچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەپەراوێزی کۆڕبەندی دبلۆماسی غەزە لەگەڵ ئەردۆغا لەشاری ئەنتاڵیای تورکیا لە1ی ئادار ، گەیشتونەتە رێکەوتنێک سەبارەت بەم پرسەو هەر لەم چوارچێوەشدایە کە لیواێکی پاسەوانانی سنور لەسوپای عێراق ڕەوانەی ئەوشوێنانە کراون کە بەناوچەی پێکدادانی نێوان هێزەکانی پەکەکەو سوپایی تورکیا دادەنرێن لەنێوان سنورەکانی هەردوو وڵات. لیواکەی سوپایی عێراق بەزریپۆش و چەکی قورس لەدۆڵی (باڵندا) نزیک شارۆچکەی شێلادزێ و ناوچەکانی (نێروە ورێکان)کەسوپایی تورکیا ئۆپراسیۆنی چڕیان تێدا ئەنجام دەدات و بەپێی چەند هەواڵێکی میدیایی تورکیا دانانی ئەم لیوایە لەسوپای عێراق مەبەست لێی پاراستنی خەڵکی مەدەنیە لەحاڵەتی ڕوودانی هەر پێکدادانێک لەنێوان پەکەکەم سوپای تورکیا.  شایەنی باسە کە دەوڵەتی تورکیا ساڵانە لەگەڵ هاتنی وەرزی بەهار ئۆپراسیۆنو کێوماڵکردنی  ئەم ناوچەسنوری و ستراتیژیانە لەڕووی جوگرافیەوە بەمەبەستی ڕێگەگرتن لەچونە ناوەوەی چەکدارانی پەکەکە بۆ ناو خاکی تورکیا ئەنجام دەدات، ڕووداوێکی تازە نیە.بەڵام لەبنەڕەتدا مەبەست و ئەجێندایی لەپشت سەردانەکەی ئەردوغان بۆ بەغداو وەک دەوترێ بۆ هەولێریش کەزۆر ئەگەرێکی لاوازە ئەردۆغان بێتە هەولێر 5 خاڵی زۆر سەرەکین ولەئێستادا بۆتورکیا لەکێشەی پەکەکە زۆر گرنترن کەپەکەکە دەکاتە بیانوو بۆ فشار خستنە سەر عێراق بۆ جێ بەجێکردنیان.

1_سەبارەت بە بەکارهێنانی ئاو لەنێوان هەردوو وڵات زیاتر لە70ساڵە ئەم کێشەیە بەردەووامە،تورکیا کەزیاەر لە20بەنداوی گەورەو بچوکی لەسەر سەرچاوەکانی هەردوو ڕوباری دجلەو فڕات دروست کردون کە ئەمەش کێشەی ووشکەساڵی و بەبیابان بوونی عێراقی قوڵتر کردۆتەوە. بەغدا ئەنقەرە بەپابەندنەبونی بەرێکەوتنە نێودەوڵەتیەکان تۆمەتبار دەکات. %90ئاوی عێراق سەرچاوەکەی دجلەو فڕات عێراق لەرێگایی نەتەوە یەکگرتوەکانەوە هەوڵدەدات تورکیا پابەند بکات کەڕۆژانە لەچرکەیێکدا 500م سێجا بۆ ئاوی دجلەو 300م سێجا بۆ ئاوی فڕات بەربداتەوە، بەڵام تورکیا وەڵامی ئەم داواکاریەیی عێراقی نەداوەتەوە.

2_ پڕۆژەی رێگایی گەشەپێدان. کەبە ڕێگاێکی ئابووری عێرا ق ناودەبرێ و وڵاتانی کەنداو بەئەوروپا دەبەستێتەوە. ئەردۆغان دەیەوێت کۆمپانیا تورکیەکان بخاتە ناو ئەم پڕۆژەیەوە، لەتەموزی2023 ئەردۆغان بەفەرمی ئەم داوایەی ئاراستەی سودانی کردوە کە ئەم دەرفەتە بەکۆمپانیا تورکیەکان بدرێت.

3_پرسی دوبارە بەبازاڕکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان. دوای بڕیارەکەی دادگایی نێوبژیوانی نێودەوڵەتی پاریس لە25ی2023تا ئێستا هیچ دەر ئەنجامێک لەووتو وێژەکان بەدەست نەهاتوون. بەگوێرەی بڕیاری دادگا تورکیا دەبێت ملیارێک و 700هەزار دۆلار وەک قەرەبوو بە عێراق بدات. دانوستانەکانی ئەنقەرەو بەغدا سەبارەت بەپرسی کشانەوەی داواکە بەردەوامن و ئەردۆغان بو یەکلاکردنەوی لەگەڵ عێراق دێتە بەغدا. بەلانی کەم سازش بەعێراق بکات بۆ پرسی قەرەبوکردنەوەکە. حکومەتی عێراق داوا دەکات ئەنقەرە بەرپرسیاریەتی چاککردنەوەی بۆڕیە نەوتیەکانی بگرێتە ئەستو کەدرێژیەکەی 350کم و دەگاتە بەندەری جەیهان.. تورکیا دەڵێ کێشەکە چارەسەرکراوە، بەڵام هەناردەی نەوت دەستی پێنەکردۆتەوە.  

4_بەپێی زانیاریە ئاماریەکان قەبارەی ئاڵگۆڕی بازرگانی نێوان تورکیاو عێراق15.2ملیار دۆلارە. ئەردۆغان لەم سەردانەیدا بەنیازە قەبارەکە بگەێنێتە 20ملیار دۆلار. هەروەها هەلێکی باشتر بۆ کۆمپانیاکانی بواری وەبەرهێنانو بوارەجیاجیاکانی تری بازرگانی بڕەخسێنی لەعێراق. 

5_بەشی کۆتایش کەڕەنگە لەسەر زیادبوونی چاڵاکیەکانی پەکەکە لەشنگال و کەرکوک بێت و داوای پشتیوانی بکات بۆ ئەنجامدانی ئۆپراسیۆنێکی سەربازی لەم ناوچانەو هەروەها بەدەست هێنانی دڵنیایی حکومەتی عێراق لەوەی گروپە چەکدارەکانی حەشدی شەعبی شیعەی سەر بەئێران لەنزیک بنکەکانی سوپایی تورکیا مەترسی بۆ سەر بەرژەوەندیەکانی تورکیا لەعێراق دروست نەکەن.لەکاتێکدا تورکیا سەرەنجی لەسەر هەڵبژاردە ناوخۆیەکانە، هێزە چەکدارەکانی ئامادەکاری دەکەن بۆ ئەنجامدانی ئۆپراسیۆن دوای هەڵبژاردن لەدژی پەکەکە لەهەرێمی کوردستان و سووریا. لەم چوارچێوەیەشدا چاوەڕوان دەکرێ  ئەردۆغان سەرۆککۆماری تورکیا دوای هەڵبژاردنە خۆجێیەکانی31ئادار سەردانی بەغدا و هەولێر بکات. تورکیا کەماوەێکە لە گفتوگۆی چڕدایە لەگەڵ ئیدارەی ئەمریکاو ڕوسیا سەبارەت بە ئەنجامدانی ئۆپراسیۆنەکە داویکردوە ئاستەنگی نەخەنە پێشی. ئاشکرایە سنوری ئۆپراسیۆنەکانی تورکیا بۆ ناوسنورەکانی هەرێمی کوردستان، ناوچەی ئۆپراسێۆنی زنجرە ئۆپراسیۆنەکانی چنگ-قوفڵ دەبێ و لەسووریاش ناوچەکانی ژێر کۆنتڕۆڵی هەسەدە. ئەردۆغان لە4ی ئادار لەکۆبونەوەی لەگەڵ کابینەی حکومەتەکەی ئامەژەی بە ئەنجامدانی ئۆپراسیۆنێکی فراوان و هەمەلایەنی لەدژی بوونی پەکەکە و یەپەگە لەناو سنورەکانی عێراق و سووریا داو ووتی:" بەردەوامین لەشەڕێ دژی تیرۆر، ئەم بازنە ئەمنیەیی کە لەعێراقەوە دەستمان پێکردوە لەهاوینی ئەمساڵ تەواوی دەکەین، بەتەواوبونیشی چارەسەرێکی هەمیشەی پرسی تیرۆر لەناوچەکە دەکەین... لەسووریاش کۆریدۆرێکی سەربازیو ئەمنیمان بەقوڵی 30_49کم بەدرێژایی سنورەکان لەگەڵ سووریا بەکۆتا هێناوە. بەوشێوەیەش دەبینە دێوەزمە بۆ ئەوکەسانەی کەپێیان وابوووو تورکیا دەکەن بە تیرۆرستان".

بەپێی سەرچاوە هەواڵیەکانی تورکیا...دوابەدوای سەردانەکەی هاکان  فیدان وەزیری دەرەوەی تورکیا بۆ بەغدا و کۆبونەوەی لەگەڵ نیچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەپەراوێزی کۆڕبەندی دبلۆماسی غەزە لەگەڵ ئەردۆغا لەشاری ئەنتاڵیای تورکیا لە1ی ئادار ، گەیشتونەتە رێکەوتنێک سەبارەت بەم پرسەو هەر لەم چوارچێوەشدایە کە لیواێکی پاسەوانانی سنور لەسوپای عێراق ڕەوانەی ئەوشوێنانە کراون کە بەناوچەی پێکدادانی نێوان هێزەکانی پەکەکەو سوپایی تورکیا دادەنرێن لەنێوان سنورەکانی هەردوو وڵات. لیواکەی سوپایی عێراق بەزریپۆش و چەکی قورس لەدۆڵی (باڵندا) نزیک شارۆچکەی شێلادزێ و ناوچەکانی (نێروە ورێکان)کەسوپایی تورکیا ئۆپراسیۆنی چڕیان تێدا ئەنجام دەدات و بەپێی چەند هەواڵێکی میدیایی تورکیا دانانی ئەم لیوایە لەسوپای عێراق مەبەست لێی پاراستنی خەڵکی مەدەنیە لەحاڵەتی ڕوودانی هەر پێکدادانێک لەنێوان پەکەکەم سوپای تورکیا.  شایەنی باسە کە دەوڵەتی تورکیا ساڵانە لەگەڵ هاتنی وەرزی بەهار ئۆپراسیۆنو کێوماڵکردنی  ئەم ناوچەسنوری و ستراتیژیانە لەڕووی جوگرافیەوە بەمەبەستی ڕێگەگرتن لەچونە ناوەوەی چەکدارانی پەکەکە بۆ ناو خاکی تورکیا ئەنجام دەدات، ڕووداوێکی تازە نیە.بەڵام لەبنەڕەتدا مەبەست و ئەجێندایی لەپشت سەردانەکەی ئەردوغان بۆ بەغداو وەک دەوترێ بۆ هەولێریش کەزۆر ئەگەرێکی لاوازە ئەردۆغان بێتە هەولێر 5 خاڵی زۆر سەرەکین ولەئێستادا بۆتورکیا لەکێشەی پەکەکە زۆر گرنترن کەپەکەکە دەکاتە بیانوو بۆ فشار خستنە سەر عێراق بۆ جێ بەجێکردنیان.
 
1_سەبارەت بە بەکارهێنانی ئاو لەنێوان هەردوو وڵات زیاتر لە70ساڵە ئەم کێشەیە بەردەووامە،تورکیا کەزیاەر لە20بەنداوی گەورەو بچوکی لەسەر سەرچاوەکانی هەردوو ڕوباری دجلەو فڕات دروست کردون کە ئەمەش کێشەی ووشکەساڵی و بەبیابان بوونی عێراقی قوڵتر کردۆتەوە. بەغدا ئەنقەرە بەپابەندنەبونی بەرێکەوتنە نێودەوڵەتیەکان تۆمەتبار دەکات. %90ئاوی عێراق سەرچاوەکەی دجلەو فڕات عێراق لەرێگایی نەتەوە یەکگرتوەکانەوە هەوڵدەدات تورکیا پابەند بکات کەڕۆژانە لەچرکەیێکدا 500م سێجا بۆ ئاوی دجلەو 300م سێجا بۆ ئاوی فڕات بەربداتەوە، بەڵام تورکیا وەڵامی ئەم داواکاریەیی عێراقی نەداوەتەوە.

2_ پڕۆژەی رێگایی گەشەپێدان. کەبە ڕێگاێکی ئابووری عێرا ق ناودەبرێ و وڵاتانی کەنداو بەئەوروپا دەبەستێتەوە. ئەردۆغان دەیەوێت کۆمپانیا تورکیەکان بخاتە ناو ئەم پڕۆژەیەوە، لەتەموزی2023 ئەردۆغان بەفەرمی ئەم داوایەی ئاراستەی سودانی کردوە کە ئەم دەرفەتە بەکۆمپانیا تورکیەکان بدرێت.

3_پرسی دوبارە بەبازاڕکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان. دوای بڕیارەکەی دادگایی نێوبژیوانی نێودەوڵەتی پاریس لە25ی2023تا ئێستا هیچ دەر ئەنجامێک لەووتو وێژەکان بەدەست نەهاتوون. بەگوێرەی بڕیاری دادگا تورکیا دەبێت ملیارێک و 700هەزار دۆلار وەک قەرەبوو بە عێراق بدات. دانوستانەکانی ئەنقەرەو بەغدا سەبارەت بەپرسی کشانەوەی داواکە بەردەوامن و ئەردۆغان بو یەکلاکردنەوی لەگەڵ عێراق دێتە بەغدا. بەلانی کەم سازش بەعێراق بکات بۆ پرسی قەرەبوکردنەوەکە. حکومەتی عێراق داوا دەکات ئەنقەرە بەرپرسیاریەتی چاککردنەوەی بۆڕیە نەوتیەکانی بگرێتە ئەستو کەدرێژیەکەی 350کم و دەگاتە بەندەری جەیهان.. تورکیا دەڵێ کێشەکە چارەسەرکراوە، بەڵام هەناردەی نەوت دەستی پێنەکردۆتەوە.

4_بەپێی زانیاریە ئاماریەکان قەبارەی ئاڵگۆڕی بازرگانی نێوان تورکیاو عێراق15.2ملیار دۆلارە. ئەردۆغان لەم سەردانەیدا بەنیازە قەبارەکە بگەێنێتە 20 ملیار دۆلار. هەروەها هەلێکی باشتر بۆ کۆمپانیاکانی بواری وەبەرهێنانو بوارەجیاجیاکانی تری بازرگانی بڕەخسێنی لەعێراق.

5_بەشی کۆتایش کەڕەنگە لەسەر زیادبوونی چاڵاکیەکانی پەکەکە لەشنگال و کەرکوک بێت و داوای پشتیوانی بکات بۆ ئەنجامدانی ئۆپراسیۆنێکی سەربازی لەم ناوچانەو هەروەها بەدەست هێنانی دڵنیایی حکومەتی عێراق لەوەی گروپە چەکدارەکانی حەشدی شەعبی شیعەی سەر بەئێران لەنزیک بنکەکانی سوپایی تورکیا مەترسی بۆ سەر بەرژەوەندیەکانی تورکیا لەعێراق دروست نەکەن.