کۆمیسیۆن جەختدەکاتەوە لە ئەنجامدانى هەڵبراژدن لە وادەى خۆیدا

کوردستان

18/03/2024‌ 463 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس

وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایگەیاند،  شاندێکی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق سەردانی ھەرێمی کوردستانی کردووە بۆ ئەوەی لەنزیکەوە ئاگاداری بەڕێوەچوونی کارەکان و ئامادەکاریەکان بێت بۆ ئەنجامدانی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لە وادەی خۆیدا.

جومانە غەلای، گوتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق بە سایتى فەرمى پارتى ڕاگەیاندووە، شاندێکی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق بەسەرۆکایەتی دادوەر عەباس فەتلاوی سەرۆکی ئیدارەی ھەڵبژاردن، سەردانی ھەرێمی کوردستانی کردووە بەمەبەستی لەنزیکەوە ئاگاداربوون و چاودێریکردنی بەڕێوەچوونی ئامادەکاریەکان بۆ ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لە ھەموو نووسینگەکانی کۆمسیۆن و بزانێت ئامادەکاریەکان چۆن بەڕێوەدەچن.

وتەبێژى کۆمیسیۆن وتیشى: سەردانەکە بۆ ئەوەیە چاودێری بنکەکانی تۆمارکردن و کۆگاکان بکات و ئامادەییان بکات بۆ ئەوەی بتوانن لەوادەی خۆیدا کارەکانیان ئەنجام بدەن و ئامادەکاری بکەن بۆ ئەنجامدانی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، چونکە ئەرکی کۆمسیۆنە تەواوی ئامادەکاری بکات بۆ ئەوەی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لە وادەی خۆیدا کە ١٠-٦ی ئەمساڵ بەڕێوەبچێت و ھیچ کێشە و گرفتی نەبێت و تاوەکو ئێستاش کارەکان زۆر باش بەڕێوەدەچن.