گۆڕان: پێویستمان بەئەنجامدانی هەڵبژاردنە

کوردستان

20/03/2024‌ 1311 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

بزوتنەوەی گۆڕان لەڕاگەیەنراوێكدا ئاشكرایكردوه‌، "لەپێناو پرۆسەی دیموکراسی، گەڕانەوە بۆ دەنگ‌و ئیرادەی هاونیشتمانیان، ڕەوایەتیدان بەدامەزراوەکانی هەرێمی کوردستان؛ پێویستمان بەئەنجامدانی هەڵبژاردنە".


له‌و ڕاگه‌یه‌نراوه‌دا گۆڕان ده‌ڵێت:"باشترین بژاردە لەبەردەم هەرێم هەڵبژاردنێکی پاک‌و بێگەردە، بەبەشداریی‌و لێکتێگەیشتنی هەمو لایەنە سیاسییەکان، هەڵبژاردنێک وەڵامگۆی پێداویستیە نیشتمانی، قانونی، دامەزراوەیی‌و بەپیرەوەچونی ژیان‌و گوزەران‌و دابینکردنی موچەی فەرمانبەران بێت".

گۆڕان باسى ئه‌وه‌شیكردوه‌، "پێویسته‌ لەڕێگەی پەرلەمانی هەڵبژێردراوی کوردستانەوە، نوێنەرایەتی خەڵکی کوردستان بۆ داکۆکیکردن لەمافە دەستوریەکانی هەرێم بکرێت".

ده‌قى ڕاگەیەنراوه‌كه‌ى بزوتنەوەی گۆڕان:
ڕاگەیەندراوێک لەبزوتنەوەی گۆڕانەوە لەپێناو پرۆسەی دیموکراسی، گەڕانەوە بۆ دەنگ‌و ئیرادەی هاونیشتمانیان، ڕەوایەتیدان بەدامەزراوەکانی هەرێمی کوردستان؛ پێویستمان بەئەنجامدانی هەڵبژاردنە.

لەم ڕاستیەوە، باشترین بژاردە لەبەردەم هەرێمی کوردستان هەڵبژاردنێکی پاک‌و بێگەردە، بەبەشداریی‌و لێکتێگەیشتنی هەمو لایەنە سیاسییەکان، هەڵبژاردنێک وەڵامگۆی پێداویستیە نیشتمانی، قانونی، دامەزراوەیی‌و بەپیرەوەچونی ژیان‌و گوزەران‌و دابینکردنی موچەی فەرمانبەران بێت، لەهەموی پڕبایەختر لەڕێگەی پەرلەمانی هەڵبژێردراوی کوردستانەوە نوێنەرایەتی خەڵکی کوردستان بۆ داکۆکیکردن لەمافە دەستوریەکانی هەرێم بکرێت.