سبەینێ لە بناری قەندیل نەورۆز پیرۆز دەكرێـت

کوردستان

20/03/2024‌ 436 جار خوێندراوه‌ته‌وه


 
شارەوانی بناری قەندیل رایگەیاند  لە 21-3-2024 بەئامادەبوونی ژمارەیەكی زۆر لە كوردان لە هەر چوار پارچەی كوردستان  ئاهەنگێكی جەماوەری بەڕێوە دەچێت بە بەشداری  چەند هونەرمەندێكی كورد و كەسایەتی ناوخۆو دەرەوە بۆ شكۆداركردنی ئاهەنگی نەورۆزی 2024.

شارەوانی بناری قەندیل ئاماژە بەوە دەكات،  سەرجەم ئامادەكاریەكان تەواو بوون لەگەڵ دابینكردنی چەند كەپرو كابینەیەك  بۆ میوانان و بەشداربوانـ، ئامادەكردنی ستافی تەندروستی بۆ هەر فریاكەوتن و ئەگەرێكی لەناكاو، ئامادەكردنی لیژنەی ئاسایش و ئەمنی‌و لیژنەی پاكەوانان و ژینگە".

راشیگەیاند خواردنی ئێوارەش بۆ ڕۆژوەوانان ئامادەكراوە  و رێوڕەسمەكان لە كاتژمێر 12ی نیوەڕۆ تا درەنگای شەو بەردەوام دەبێت لە گوندی ئێندزە.