سودانى پەیامێک ئاراستەى هاوڵاتییانى هەرێم دەکات

کوردستان

21/03/2024‌ 1617 جار خوێندراوه‌ته‌وه


شارپرێس

سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق بەبەۆنەى نەورۆزەوە پەیامێکى ئاراسستەى خەڵکى هەرێمى کوردستان کرد و ڕایگەیاند، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی گەلی کوردی ئازیز لە هەرێمی کوردستان دەکەین و دەڵێت: یەک چارەنوسیمان داهاتوومان پێکەوە دەنەخشێنێت.

ئه‌مڕۆ، محه‌مه‌د شیاع سودانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق  بە بۆنەى نەورۆزەوە پەیامێکى بڵاوکردەوە و دەڵێت:‌ بە بۆنەی هاتنی جەژنی نەورۆزەوە، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی گەلی کوردی ئازیزمان لە هەرێمی کوردستانی عێراق و هەموو گەلی عێراقی بەڕێزمان دەکەم، بۆ ئەو هیوا و خۆشییەی کە ئەم ڕۆژە مەزنە هەڵیدەگرێت بۆ بەدیهێنانی ئایندەیەکی گەش.

دەشڵێت: نەورۆز جارێکی دیکە هەمو پارچەکانی وڵاتەکەمان بەسەر دەکاتەوە، ڕۆڵەکانی ئێمەش بەردەوامن لە کارکردن و بونیاتنان و پتەوکردنی هەنگاوەکان بۆ بەدیهێنانی خواست و ئامانجە هاوبەشەکانی گەلی عێراق، ئەوەش لە ژێر ڕۆشنایی بەرنامەی حکومەتدا، کە گوزارشت لە پێداویستی و خواستەکانیان دەکات.

سودانی وتیشى: ئەم بۆنەیە جەخت لە هێزی فرەچەشنیی و بەردەوامیی ڕۆڵەکانی گەلەکەمان دەکاتەوە لەگەڵ تەرخانکردنی هەمو هەوڵەکان بۆ پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری و پاراستنی مافەکان.

سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ئاماژەى بەوەشکردووە، نه‌ورۆز ئەوەمان بیردەخاتەوە کە هیچ جێگرەوەیەک نییە بۆ کارکردنی پێکەوەیی و بەرزڕاگرتنی بەهاکانی هاوبەشیی و یەک چارەنوسیی و ئەو داهاتوەی کە ئێمە پێکەوە دەینەخشێنین لە سەرانسەری عێراق.