سودانى و بارزانى بۆ چارەسەرى کێشەى موچەى فەرمانبەرانى هەرێم کۆدەبنەوە

کوردستان

21/03/2024‌ 1553 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس

بە مەبەستى دۆزینەوەى چارەسەرێک بۆ پرسی موچەى موچەخۆرانى هەرێمى کوردستان، سەرۆک وەزیرانى عێراق سەردانى هەرێم دەکات و لەگەڵ سەرۆکى حکومەتى هەرێمدا کۆدەبێتەوە.

میدیاى گۆڕان بڵاویکردەوەـ ئەمڕۆ، محەمەد شیاع سودانی سەردانى هەولێر دەکات و لە دەستپێکى سەردانەکەیدا لە چیاى گۆڕەکى سنورى ئیدارەى سۆران بەشداری ئاهەنگى نەورۆز دەکات.

بەپێى هەواڵەکەى یدیاى گۆڕان، بڕیارە دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ محەمەد شیاع سودانی لەگەڵ مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێم کۆببێتەوە بۆ گفتوگۆکردن لەبارەی کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا، هەروەها دۆزینەوەی رێگەچارەیەک بۆچارەسەرکردنی گرفتی موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان، بەتایبەت لە مانگەکانی داهاتودا.