یەکێتى ناوى کاندیدەکانى بۆ هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان ئامادەکردووە

کوردستان

21/03/2024‌ 2349 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس

دەزگاى هەڵبژاردنى یەکێتیی نیشتمانیى کوردستان، رێکارەکانى یەکلاکردنەوەى ناوى کاندیدەکانى بۆ هەڵبژاردنى خولى شەشەمى پەرلەمانى کوردستان تەواوکردووە.

رزگار حاجى حمە، لێپرسراوى دەزگاى هەڵبژاردنى یەکێتی بە میدیاى یەکێتى ڕاگەیاندووە، کە ئامادەکارییەکانیان بۆ یەکلاییکردنەوەى ناوى کاندیدەکانیان بۆ هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان تەواو بووە، پێش 28ى ئەم مانگە ناوى سەرۆک لیستەکانیان ئاشکرادەکەن.

لە سەرەتاى ئەم هەفتەیەوە، مەکتەبی سیاسی یەکێتى دەستى بە کۆبونەوەکانى کردووە، بۆ یەکلایکردنەوەى ناوى کاندیدەکانى بۆ هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان.

بەپێى زانیارییەکان، زۆرى ناوى ئەو کەسانەى خواستیانە خۆیان کاندید بکەن، هۆکارى دواکەوتنى یەکلاییکردنەوەى ناوى کاندیدەکان بووە.