نوێترین زانیاریى له‌باره‌ى به‌هاى زێڕه‌وه‌

کوردستان

26/03/2024‌ 452 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

ماوەی دوو ڕۆژە، نرخی زێر لەبازاڕەكانی هەرێم‌و عێراق بەجێگیر ماوەتەوە، یەك مسقاڵ زێڕی عەیار 21 بە455 هەزار دینارە، بەڵام پێشبینییەكان بۆ بەرزبونەوەی نرخەكەن.


بەگوێرەی بازاڕەكانی زێر لەعێراق‌و هەرێمی كوردستان، دوو ڕۆژە، نرخەكە بەجێگیری ماوەتەوە، مسقاڵێك زێڕی عەیار 21 بە455 هەزار، عەیار 24 بە520 هەزار، عەیار 18 بە390 هەزار دینارە.

لەكاتێكدا، لەڕۆژانی 21ی 3ی 2024، نرخی مسقاڵێك زێری عەیار 21 لەبازاڕەكانی هەرێم گەیشتە 470 هەزار دیناربوو، بەڵام عەیار 24 بە535 هەزار دینارو عەیار 18 بە405 هەزار دینار بوە.

هەروەها نرخی مسقاڵێك زێڕی عەیار 21 لەبەغدا بە446 هەزار دینارە.

لەگەڵ ئەوەشدا، نرخی یەك ئۆنسه‌ زێڕ بەدوو هەزارو 173 دۆلارە، هاوكات لە15ی 3ی 2024، پێشبینی نوێ لەبارەی نرخی زێڕ، لەلایەن بانكی جەی پی مۆرگان كراو ئاماژە بەوەكرا، چاوەڕواندەكەن نرخی ئۆنسەیەك زێڕ بگاتە دوو هەزارو 500 دۆلار.

هۆكارەكە بۆ ئەوە گەرێنراوەتەوە، كە بانكی ناوەندیی ئەمریكا، ئەمساڵ سودی بانكی كەمبكاتەوە، ئەمەش وا لێكدەدرێتەوە لەسودی زێڕ دەشكێتەوە، لەبەرئەوەی كاتێك سودی بانكی كەمدەكرێتەوە، لەبەرامبەردا، نرخی دۆلار دادەبەزێت، ئەمەش هاوكاردەبێت بۆ ئەوەی خواست لەسەر زێڕ زیاد دەكات.