پله‌به‌رزكردنه‌وه‌ى ته‌نها توێژێك له‌هه‌رێم ده‌ستى پێكرد

ئابوری

06/04/2024‌ 2440 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

بەگوێره‌ى نوسراوێکی وەزارەتی دارایی‌و ئابوری حکومەتی هەرێم کە بۆ بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی بانکە بازرگانییەکان نێردراوە، تێیدا داوادەکرێت پلەی فەرمانبەرانی بانکەکان بەگوێره‌ى یاساو ڕێنماییەکان بەرزبکرێتەوە.


له‌و نوسراوه‌دا کە واژۆى مەولود سابیر بەڕێوەبەری گشتیی بانکە بازرگانییەکانی لەسەرە، تێیدا بەڕێوبەرایەتیی گشتیی بانکە بازرگانییەکان نوسراوەکەی ئاراستەی سەرجەم لقەکانی بانکە بازرگانییەکانی کردوەو داوایکردوە پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەرانی بانکەکان، به‌گوێره‌ى یاساو ڕێنمایی دیاریکراو دیاریبکرێت.

هه‌ر له‌و نوسراوەدا، پلەبەرزکردنەوەکە تاوه‌کو 1ى 5ى 2024 بۆیان دەبەسترێت، بەمەرجێک ڕەچاوی مۆڵەتی بێ موچەو سزابکرێت بۆیان.

پێشتریش وەزیری دارایی حكومەتی هەرێم، لەنوسراوێكدا داوای لەسەرجەم وەزارەتەكان‌و فەرمانگەكان كرد، لیستی موچەی فەرمانبەرەكانیان بۆ مانگی سێ بەپلە بەرزكردنەوەوە بنێرن، ئەم نوسراوە هەرزوو لەتۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بڵاوكرایەوەو بوە جێی دڵخۆشی فەرمانبەرانی مەدەنی هەرێم، كە لەساڵی 2016وە پلەبەرزكردنەوەیان بەهۆی قەیرانی داراییەوە وەستاوە.