پاره‌ى ته‌واوكارى موچه‌خۆران له‌به‌غداوه‌ گه‌یشته‌ هه‌رێم

ئابوری

07/04/2024‌ 1704 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

وەزارەتى دارایی‌و ئابورى حكومه‌تى هەرێم ئاشكرایكرد، ئه‌مڕۆ له‌لایه‌ن به‌غداوه‌ بڕی 430 ملیار دینار تەمویلی موچەی مانگی ئادار خرایەسەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی حكومه‌تى هه‌رێم.


له‌ڕاگه‌یه‌نراوێكدا، وه‌زاره‌تى دارایی حكومه‌تى هه‌رێم ڕایگه‌یاندوه‌، "بڕی 430 ملیار دینار تەمویلی موچەی مانگی ئادار خرایەسەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی".

ئه‌وه‌ش ڕونكراوه‌ته‌وه‌، "کەمێک لەمەوبەر بڕی 430 ملیارو 109 ملیۆن دینار لەلایەن وەزارەتی دارایی حکومەتی عێراقەوە خرایەسەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی لەلقی هەولێری بانکی ناوەندی عێراق وەک بەشێک لەتەمویلی موچەی مانگی ئاداری فەرمانبەران‌و موچەخۆرانی هەرێمی کوردستان".

دوێنێ 6ى نیسان، وه‌زاره‌تى دارایی دەستیکرد بەدابەشکردنى موچەى مانگى ئادارو سەرچاوەیەکى وەزارەتەکەش ڕایگەیاند، ڕۆژى یه‌كشه‌ممه‌ بەغدا بڕە پارەى تەواوکاریى موچەى موچەخۆران دەنێرێت.