شارپرێس:
حكومه‌تى عێراق له‌ڕێگه‌ى نوسراوێكهوه لارینه‌بونى خۆى نیشاندا به‌پێدانى سێ موچه‌ى نه‌دراوى ساڵى 2023ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم، له‌و ڕوهشهوه نوسراوێكى ئاراسته‌ى په‌رله‌مانى عێراق كردوه‌و هه‌ڵوێستى خۆى ڕونكردۆته‌وه.
به‌گوێره‌ى نوسراوێك كه واژۆى به‌ڕێوه‌به‌رى نوسینگه‌ى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى عێراقى له‌سه‌ره‌و ئاراسته‌ى ئاراسته‌ى ئه‌میندارێتى په‌رله‌مانى عێراق كراوه، لارینهبونو نیشاندانى ڕه‌زامه‌ندى خۆى خستوه‌ته‌ڕوو سه‌باره‌ت به‌خه‌رجكردنى سێ موچه‌ى نه‌دراوى ساڵى 2023ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمى كوردستان.
هه‌روه‌ك نوسراوه‌كه‌ى حكومه‌تى عێراق ئه‌وه‌شى ڕونكردوهتهوه، "پابەندی خۆمان بەیاسای بودجە بۆ ساڵەکانی 2023و 2024و 2025 ده‌رده‌بڕین، هه‌ربۆیه ڕه‌زامه‌ندین به‌خه‌رجكردنى سێ موچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم كه له‌ساڵى 2023دا نه‌دراون".
ئه‌م نوسراوه‌ش له‌كاتێكدایه، پێشتر سۆران عومه‌ر په‌رله‌مانتارى كورد له‌به‌غدا ئاماژه‌ى به‌وه‌دابوو، له‌گه‌ڵ 25 په‌رله‌مانتاری دیكه داوای سێ موچه نه‌دراوه‌كه‌ی ساڵی 2023ی فه‌رمانبه‌رانیان ئاراسته‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق كردبوو.
باسى له‌وه‌شكردبوو، لەبڕیارهكهى دادگای فیدراڵی ڕۆژی 21ى 2ى 2024 لەسەر موچەی فەرمانبەرانی هەرێم، سەرۆکی دادگای باڵای فیدراڵی لەناوەڕۆکی بڕیارەکەدا کەخوێندیەوە دەڵێت (ئەگەر هەرێم پابەندنەبوو بەبڕگەکانی (أ، ب، ج، د) لەبڕگەی دوەمی مادەی (12) لەیاسای بودجەی گشتی فیدراڵی، پێویستە خەڵکی کوردستان بێبەشنەکرێت لەقوتی ڕۆژانەو سەرچاوەی بژێویی.