نرخی زێڕ لە هەرێمی کوردستان ڕیکۆردی شکاند

ئابوری

09/04/2024‌ 392 جار خوێندراوه‌ته‌وه


نرخی ئۆنسەیەک زێڕ 15 دۆلار بەرزبووەوە و گەیشتە 2355 دۆلار هاوکات لە هەرێمی کوردستان هەموو جۆرەکانی زێڕ نرخیان بەرزبووەوە.

هەر بەهۆی بەرزبوونەوەی نرخەکەی لەسەر ئاستی جیهان، ئەمڕۆ نرخی زێڕ لە هەرێمی کوردستانیش 5 هەزار دینار بەرزبووەوە و نرخی فرۆشتن، بەپێی سەندیکای زێڕینگران بەم شێوەیەیە:
 
مسقاڵێک زێڕی عەیار 24 بە 560 هەزار دینارە
مسقاڵێک زێڕی عەیار 22 بە 515 هەزار دینارە
مسقاڵێک زێڕی عەیار 21 بە 495 هەزار دینارە
مسقاڵێک زێڕی عەیار 18 بە 430 هەزار دینارە

لە هەفتەی رابردوودا نرخی زێڕ لەسەر ئاستی جیهان بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەوە، ئەوەش کاریگەری لەسەر نرخی زێڕ لە هەرێمی کوردستان هەبوو، بە جۆرێک لە سەرەتای هەفتەی رابردووەوە نرخی هەر مسقاڵێک زێڕ 30 هەزار دینار بەرزبووەتەوە.