شارپرێس:
سوپای ئیسرائیل ڕایگهیاند، فەرماندەی بەشی کەناراوەکانی حزبوڵڵایان لەهێرشێکی ئاسمانیدا کوشتوە کە پلانی داناوە هێرشی موشەکی بکاتەسەر ئیسرائیل.
فەرماندەکەی حزبوڵڵا ناوی ئیسماعیل یوسف بازەو لەناوچەی بن بال لەلوبنان کوژراوە.
سوپای ئیسرائیل دەڵێت، "ئەو بەرپرسەی حزبوڵڵا کە چەندین بەرپرسیارێتی هەبوە، بەدوریی نزیکەی 10 کیلۆمەتر لەباکوری سنوری ئیسرائیل لەڕێگەی فڕۆکەوە کراوەتە ئامانج".
دوێنێ سێشەممە چەکدارانی حزبوڵڵا لەڕێگەی درۆنەوە هێرشیانکردەسەر ئیسرائیل کە بەهۆیەوە سێ کەس برینداربون.
حزبوڵڵا لەڕاگەیهندراوێکدا کوژرانی باز-ی ڕاگەیاندوە، بەڵام ئاماژەی بەپلەو ڕۆڵەکەی نەکردوە.