عەتا سەراوی: چاوەڕێی لێكۆڵینەوەكان دەكەم

کوردستان

19/04/2024‌ 1010 جار خوێندراوه‌ته‌وه



عەتا سەراوی ئەندامی پێشووی سەرکردایەتی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان پاش ئەوەی سەرلەبەیانی ڕۆژی هەینی لە یەکێک لە گەڕەکەکانی شاری سلێمانی ئۆتۆمبێلەکەی تەقیەوە، بە دەنگی ئەمەریکای ڕاگەیاند، "خۆم سەلامەتم و چاوەڕێی لێکۆڵینەوەی هێزە ئەمنیەکانم."

ڕۆژی هەینی 19 ی مانگی چوار لە گەڕەکی سەرچناری شاری سلێمانی بۆمبێک بە ئۆتۆمبێلێکدا تەقییەوە لە جۆری نیسان پاتڕۆڵ، دواتر دەرکەوت ئۆتۆمبێلەکە هی عەتا سەراوی ئەندامی پێشووی سەرکردایەتی یەکێتی نیشتیمانی کوردستانە.

عەتا سەراوی، ئەندامی پێشووی سەرکردایەتی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان، ڕایگەیاند،"من لە ماڵەوە سەر سەیارە کەوتم بە بێ کێشە تا لەو جێگەیە دابەزیم، هەر کە دابەزیم، سەیارەکەم تەقییەوە، شوکر خۆم سەلامەتم، بەڵام جگە لە سەیارەکەی خۆم کە لە جۆری نیسان پاتڕۆڵە، سەیارەی هاووڵاتیانی دیکەش زەرەریان بەرکەوتووە."

وتیشی،" هیچیتر ناڵێم لەو بارەیەوە، چونکە چاوەڕێی لێکۆڵینەوەی هێزە ئەمنیەکانم."