سەرۆکوەزیرانی عێراق دەڵێت، لەگەڵ بایدن گفتوگۆمان لەسەر رێککەوتنی ستراتیجی نێوان عێراق و ئەمریکا کرد و دەبێـت سەرجەم بەندەکانی چالاک بکرێت.
محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لەلێدوانێکدا وتی "لە ئەمریکا کارمان لەسەر چەندین دۆسیە گرنگ کرد لەوانە کەرتی وزە و گاز و بەکارهێنانی بۆ بواری کارەبا".
دەشڵێت "لەکۆبوونەماندا لەگەڵ وەزارەتی خەزێنەی ئەمریکا باسمان لە بانکە سزادراوەکان کردووە و لیژنەیەکی هاوبەشمان پێکھێناوە بۆ چارەسەر کردنی کێشەکە".
سودانی ئاماژەی بەوەشداوە، "وەزارەتی خەزێنەی ئەمریکا شایەتی ئەوەی داوە کەرتی بانکی و بانکەکان لە عێراق گەشەیان کردووە".