شارپرێس
کۆمیتەی پەیوەندییەکانی
دەرەوەی کەجەکە رایدەگەیەنێت، ئامانج لە سەردانە چاوەڕوانکراوەکەی ئەردۆغان بۆ عێراق
و ھەرێمی کوردستان، کردنەوەی دەیان بارەگای سەربازی نوێیە .
لەراگەیەندراوێکداکۆمیتەی
پەیوەندییەکانی دەرەوەی کۆما جڤاکێن کوردستان - کەدجەکە بڵاویکردەوە، سەردانەکەی ئەردۆغان
بۆ عێراق و ھەرێم، ھەرچەندە وەکو سەردانێکی پەیوەندیدار بە دۆسییەی ئابووری و
بازرگانییەوە نیشاندەدرێت، بەڵام لە بنەڕەتدا ئامانج لێی، کردنەوەی ٨٧ بارەگای سەربازی
نوێی تورکیایە لە خاکی عێراق.
کەجەکە ڕایگەیاندووە،
تورکیا بە پاساوی ئەمنی و پەکەکە دەیەوێت، ھێرش و داگیرکاری نوێ بۆ سەر خاکی عێراق
دەستپێبکات، لەکاتێکدا رۆژانە ئەو وڵاتە سەروەری عێراق پێشێل دەکات و دەیان ھێرش بۆ
سەر خاکی وڵاتەکە ئەنجامدەدات.
ڕاگەیەندراوەکەى
کەجەکە دواى ئەوەدێت، کە دوێنێ ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆمارى تورکیا
ڕایگەیاند، سەردانى بەغداد و هەولێر دەکات.