شارپرێس
وته‌بێژی جێگری سه‌رۆكی
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕایگەیاندووە، حكومه‌تی هه‌رێم بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی
پله به‌رزكردنه‌وه‌ی مووچه‌خۆران مانگانه پێویستی به نزیكه 100 ملیار دینار هه‌یه
و دەشڵێت: پله‌به‌رزكردنه‌وه پرۆسه‌یه‌كی زۆر ئاسان نییه به‌هۆی ئه‌وه‌ی زیاتر
له 8 ساڵه پله‌به‌رزكردنه‌وه بۆ فه‌رمانبه‌ران نه‌كراوه.
سەمیر هەورامى،
وتەبێژى قوباد تاڵەبانى جێگرى سەرۆکى حکومەتى هەرێم لەبارەى پلەبەرزکردنەوەى
فەرمانبەرانەوە بە سایتى ڕەسمى یەکێتى وتووە، پله‌به‌رزكردنه‌وه پرۆسه‌یه‌كی زۆر
ئاسان نییه به‌هۆی ئه‌وه‌ی زیاتر له 8 ساڵه پله‌به‌رزكردنه‌وه بۆ فه‌رمانبه‌ران
نه‌كراوه، ده‌بێت دۆسیه‌ی هه‌موو فه‌رمانبه‌ران وردبینی بكرێت، ره‌نگه پرۆسه‌كه
دوو تا سێ مانگی بوێت.
وتەبێژى جێگرى سەرۆکى
حکومەت دەشڵێت: به‌پێی زانیارییه‌كانی وه‌زیری دارایی هه‌رێم پله‌به‌رزركردنه‌وه‌ی
مووچه‌خۆران نزیكه‌ی 100 ملیار دیناری وه‌ك بودجه‌ی زیاده ده‌وێت، بۆئه‌مه‌ش پێویسته
له‌گه‌ڵ به‌غدا گفتوگۆ بكرێت.
ئاماژەى بەوەشکردووە، بۆ پله‌به‌رزكردنه‌وه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی
كوردستان بڕ‌یاره‌كانی دادگای فیدراڵی پاڵپشتییه‌كی باشه و دادگاكه جه‌خت له‌سه‌ر
ئه‌وه ده‌كاته‌وه كه ده‌بێت حكومه‌تی عیراق هاوشێوه‌ی هه‌موو فه‌رمانبه‌رانی دیكه‌ی
عیراق شایسته‌ی دارایی مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان خه‌رج بكات.
له 1-1-2016 ه‌وه
پله به‌رزكردنه‌وه‌ی مووچه‌خۆران به‌بڕیارێكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران راگیراوه‌و به‌گشتی
مووچه‌خۆران دوو تا سێ پله به‌رزكردنه‌وه‌یان بۆ نه‌كراوه، هاوكات له‌ساڵی
2014ـشه‌وه دامه‌زراندن نه‌ماوه.