ڕازاندنەوەى هەولێر بە ئاڵاى تورکیا ناڕەزایى توندى بەدواى خۆیدا هێنا

کوردستان

22/04/2024‌ 1274 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس

ناڕەزایەتییەکان دژ بە ڕازاندنەوەى قەڵاى هەولێر و شەقامەکانى بە ئاڵاى تورکیا، تۆڕەکۆمەڵایەتییەکانى تەنیوە و هاوڵاتییان ڕەخنەى توند لە حکومەتى هەرێم دەگرن و پێیان وایە، ئەو جۆرە لە پێشوازى لە سەرۆک کۆمارى تورکیا لێدانە لە شکۆى کورد.

شەوى ڕابردوو، دوابەدواى بڵاوبونەوەى وێنەى قەڵاى هەولێر کە بە ئاڵاى تورکیا ڕازێندرابویەوە، وەک ئاماژەیەک بۆ پێشوازیکردن لە سەردانەکەى ئەمڕۆى رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆمارى تورکیا بۆ هەولێر، ناڕەزایی فراوانى لێکەوتەوە.

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان پڕبووە لە ناڕەزایی هاوڵاتییان و ڕۆژنامەنوسان و سیاسەتمەداران و چالاکوان و توێژە جیاوازەکان، بە شێوەى جیاواز ڕەخنەى توند لەو شێوازە لە پێشوازى لە سەرۆک کۆمارى تورکیا دەگرن.

هاوڵاتییان لەگەڵ ئەوەى ئاماژە بە هێرشەکانى تورکیا بۆسەر هەرێمى کوردستان و رۆژئاواى کوردستان و شەهیدکردنى هاوڵاتییانى کورد بە بۆردومانى تورکیا دەکەن، هاوکات باس لەوەدەکەن، ئەو جۆرە لە پێشوازیکرد لێدانە لە شکۆى تاکى کورد.

ئەمڕۆ، رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆمارى تورکیا سەردانى عێراق دەکات و دواى کۆتاییهاتنى کۆبونەوەکانى لە بەغداد سەردانى هەولێر دەکات.

بەپەلە