لیژنەی نەوت و غازى پەرلەمانی عێراق داوای راگرتنی بەقاچاخبردنی نەوتی هەرێم دەکات

کوردستان

22/04/2024‌ 258 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس

عەلا حەیدەری، ئەندامی لیژنەی نەوت و غاز لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ئاشکرایکردووە، لەگەڵ ئەوەی لەساڵی رابردووەوە بڕیاری دادگای ناوبژیوانی نێودەوڵەتیی بۆ راگرتنی هەناردەی نەوتی هەرێم دەرچووە، بەڵام رۆژانە نزیکەی 250 هەزار بەرمیل نەوت لە بەرژەوەندیی پارتی دیموکراتی کوردستان لەڕێگای تورکیا بەقاچاخ دەبرێت.

حەیدەری لەتوێتێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی "ئێکس" رایگەیاندووە: لەناو ڕێکخراوی ئۆپیکەوە وەزارەتی نەوتی عێراق ئاگادار کراوەتەوە لە بوونی زانیاریی سەبارەت بە بەقاچاخبردنی بڕێکی زۆری نەوت لە هەرێمی کوردستانەوە بەرەو تورکیا، ئەوەش لەکاتێکدایە کە لە ئازاری ساڵی رابردووەوە هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان بەبڕیارێکی دادگای ناوبژیوانیی نێودەوڵەتیی لەپاریس راگیراوە.

بەوتەی ئەو ئەندامەی لیژنەی نەوت و غازی پەڕلەمانی عێراق، ڕێکخراوی وڵاتانی هەناردەکاری نەوت (ئۆپیک) وەزارەتی نەوتی عێراقی ئاگادارکردۆتەوە لەوەی کۆمپانیا نەوتییەکان کە لە هەرێمی کوردستان کاردەکەن، رۆژانە نزیکەی 200 بۆ 225 هەزار بەرمیل نەوت بەرهەمدەهێنن  و لەڕێگای سنووری تورکیا بەقاچاخ دەبردرێت.

بەپەلە