شارپرێس:
پسپۆڕانی بواری خۆراک پێشنیاری خواردنی هەندێک جۆری پەنیر دەکەن کە یارمەتی
دابەزاندنی پەستانی خوێن دەدەن، بە لەبەرچاوگرتنی کەمیی سۆدیۆم و چەوریی تێر، هەروەک
دەوڵەمەندیی بە کالسیۆم کە سوودی هەیە بۆ تەندرووستیی دڵ. دیارترینیان لەم جۆرانە بریتین
لە:
1- پەنیری مۆزەرێلا: ڕێژەیەکی کەمی سۆدیۆم و چەوریی تێر لەخۆدەگرێت، ئەمەش وایکردووە
ببێتە هەڵبژاردەیەکی گونجاو بۆ ئەو کەسانەی کە پەستانی خوێنیان بەرزە.
2- پەنیری قوڕەیش: ڕێژەی خوێ و چەوریی کەم تێدایە، هەروەک سەرچاوەیەکی باشی
پرۆتین و کالیسیۆمە.
3- پەنیری شیری بزن: چەوریی و سۆدیۆمی کەمتری تێدایە لەچاو هەندێک جۆری تر،
هەروەک ئەو کالیسیۆمە دابین دەکات کە لەش پێویستیی پێیەتی.
4- پەنیری فیتای کەمخوێ: لە کاتی هەڵبژاردنی جۆرەکانی کەم سۆدیۆم، دەتوانێت
ببێتە بژاردەیەکی گونجاو بۆ ئەو کەسانەی کە پەستانی خوێنیان بەرزە.
لەلایەکی ترەوە واباشە دوور بکەویتەوە لە خواردنی ڕۆمانۆ و پەنیری پرۆسێس کراو،
چونکە ڕێژەیەکی بەرزی خوێ و چەوریی تێریان تێدایە، ئەمەش دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی پەستانی
خوێن و زیادبوونی ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ.