ئیسرائیل هەڕەشەی بەكارهێنانی هێز دەكات

جیهان

30/06/2025‌ 415 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

بەرپرسێکی باڵای ئیسرائیل هەڕەشەی ئەوەدەکات ئەگەر ڕێککەوتنی ئاگربەست‌و ئاڵوگۆڕی دیلەکان لەغەززە نەکرێت، هێز بەکاردەهێنن و دەڵێت،" تەلئەبیب مەرجەکانی حەماس ڕەتدەکاتەوە".


گیدۆن ساعر وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل، لەكۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، هێز بەکاردەهێنین ئەگەر لەغەززە نەگەینە ڕێککەوتن".

دەشلێت،" ئێمە مەرجەکانی حەماس بۆ کۆتاییهێنان بەشەڕەکە قبوڵ ناکەین، تائەوکاتەی حەماس بەشێوەیەکی کاریگەر کۆنترۆڵی غەززە بکات".

ئەو بەرپرسە ئەوەشی خستەڕوو،"پێشنیارەکەیان سەبارەت بەغەززە دەبێتە هۆی باشترکردنی دۆخی مرۆیی، بەڵام  تائێستا حەماس ئەوەی ڕەتکردۆتەوە".

ساعری ئاماژەی بەوەشدا،"حەماس هەوڵدەدات بۆ سەپاندنی مەرجەکانی خۆی بارمتەکان بەکاربهێنێت".

لەدرێژەی كۆنگرە ڕۆژنامەوانییەكەدا، وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل باسی لەچارەسەری دوو دەوڵەتی کردو وتی،" بۆچونی ئێمە ئەوەیە کەدامەزراندنی دەوڵەتی فەلەستین دەبێتە هەڕەشە بۆ سەر ئاسایشی دەوڵەتی ئیسرائیل".

سەبارەت بەگەیشتن بەئاگربەست و ڕێککەوتنی ئاڵوگۆڕی زیندانییەکان لەغەززە، ئاشكرایكرد، پەیوەندییەکانی نێوان نێوەندگران و بزوتنەوەکە چڕتر بووەتەوە و ئیسرائیلی بەوە تۆمەتیارکرد هەنگاوی نەناوەو وەستاوە.

ئەمە لەكاتێكدایە، تاهیر نونو، ڕاوێژکاری میدیایی سەرۆکی بزوتنەوەی حەماس، چوارشەممەی ڕابردوو ڕایگەیاند، "پەیوەندییەکانمان لەگەڵ برایانی نێوەندگیری لەمیسر و قەتەر نەوەستاوەو حەماس پێشوازی لەهەر هەوڵێکی دڵسۆزانە دەکات بۆ ڕاگرتنی شەڕ و گەیشتن بەڕێککەوتن".

ش.ح

بەپەلە