شارپرێس:
له‌دواى كۆتاییهاتنى كۆبونه‌وه‌ى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران، پێشەوا هەورامانی وتەبێژی حکومەتی هەرێم ڕایگەیاند، "تا کۆتا خولەک بەدوای چارەسەری کێشەی موچەوە دەبین"، ده‌شڵێت، ""ئەمریکا مەبەستییەتی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان بۆ بازاڕەکانی جیهان دەستپێبکاتەوە".
پێشه‌وا هه‌ورامانى وته‌بێژى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ڕایگه‌یاند، "باوه‌ڕمان به‌وه هه‌یه سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێم له‌هه‌موان زیاتر خه‌مخۆرتره بۆ موچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم".
وتیشى:"شانده‌كه‌ى هه‌رێم شه‌ونخونی كردوه له‌به‌غدا بۆ چاره‌سه‌رى موچه، ئێستاش هه‌موو شتێك خراوه‌ته‌سه‌ر مێزه‌كه‌ى سودانى‌و هه‌موو پێشنیازه‌كان به‌نیه‌تى چاره‌سه‌ره".
هه‌ورامانى ئه‌وه‌شى وت:"واژۆیه‌ك ماوه بۆ موچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم‌و خراوه‌ته سه‌ر مێزه‌كه‌ى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق، ئه‌گه‌ر نیه‌تى باشیان هه‌بێت ئه‌وه ده‌توانێت ئێستا ئه‌و واژۆیه بكات".