زیاتر لە100 بەرپرسی جەهەپە لە ئیزمیر دەستگیركران

جیهان

16 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 855 جار خوێندراوه‌ته‌وه

 
شارپرێس:

پۆلیسی توركیا، سەرۆكی پێشووی شارەوانی ئیزمیر و 120 بەرپرسی سەر بە پارتی گەلی كۆماری جەهەپە، گەورەترین پارتی ئۆپۆزسیۆنی توركیای دەستگیر كرد. 

 ئاژانسی ئەنادۆڵوی فەڕمی توركیا بڵاویكردەوە، پۆلیسی توركیا 120 بەرپرسی سەر بە جەهەپەی لە ئیزمیر، دەستگیر كردووە لەوانە سەرۆكی پێشووی شارەوانییەكە تونچ سۆیەر و شەنۆل ئەسڵان ئۆغڵو، سەرۆكی لقی ئیزمیری حیزبەكە.

ئەوە لەكاتێكدایە مانگی ئاداری ئەمساڵ ئەكرەم ئیمامئۆغڵۆ، سەرۆكی گەورەشارەوانیی ئیستەنبوڵ توركیا دەستگیركرا.