شارپرێس:
سەرۆکی ئەمریکا داوای لەسەرۆکی بانکی ناوەندیی فیدراڵی کرد، بهپهلهو دەستبەجێ دەستلەکاربکێشێتەوە.
دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا لەپلاتفۆرمی تروس سۆشیال، داوای لەجیرۆم پاول، سەرۆکی بانکی ناوەندیی فیدراڵی کرد دەست لەکاربکێشێتەوەو پێویستە دەستبەجێو بهپهله ئەوکارە بکات".
ترەمپ ڕاشیگەیاند، هەرکەسێک لەسەرۆکی بانکی ناوەندیی فیدراڵی باشترە.
سەرۆکی ئەمریکا، سەرۆکی بانکی ناوەندیی فیدراڵی بەشکستهێنان لەئەرکەکەی تۆمەتبارکردو جەختی لەوەکردەوە، دەبێت ڕێژەی سود 1% یان کەمتربێت.
ترەمپ ڕەخنەی توندی لەهەڵوێستی بانکی فیدراڵی گرت کە ڕێژەی سودی بەجێگیری ڕاگرتوەو داوای کەمکردنەوەی ڕێژەی سودی کردوەو ڕایگەیاندوە، بانکی ناوەندیی تێچوی قەرزکردن بۆ حکومەتی ئەمریکا بەبەرزی دەهێڵێتەوە.
لای خۆیەوە جیرۆم پاول سەرۆکی بانکی ناوەندیی فیدراڵی ئەمریکا ئاماژەی بەوەدا، ئەگەر باجەکانی ترەمپ نەبوایە، ئەگەری زۆرە ئەمساڵ ڕێژەی سودی کەم بکردایەتەوە.
ترەمپ لەخولی یەکەمی خۆیدا پاولی بۆ سەرۆکایەتی بانکی ناوەندیی ئەمریکا کاندیدکردبوو.
بڕیارە خولی سەرۆکی بانکی ناوەندیی ئەمریکا لەمانگی ئایاری 2026 کۆتایی پێبێت.