درۆنێکی بۆمبڕێژکراو لە گەرمیان کەوتەخوارەوە

کوردستان

8 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 385 جار خوێندراوه‌ته‌وه


شارپرێس:
 وتەبێژی دەزگای ئاسایشی هەرێم ڕایگەیاند، کاتژمێر١:٢٠ خولەکی پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ ٢٠٢٥/٧/٣لە نزیک ناحیەی کۆکس لە سنووری گەرمیان درۆنێکی بۆمبڕێژکراو کەوتەخوارەوە.

سەلام عەبدولخالق وتەبێژی دەزگای ئاسایشی هەرێم لەڕاگەیەندراوێکدا ڕاشیگەیاند، تیمەکانی ئاسایش گەیشتنە شوێنی ڕووداوەکە و لێکۆڵینەوەیان دەستپێکردووە و کەوتنەخوارەوەی درۆنەکە هیچ زیانێکی گیانی نەبووە.

وتەبێژی دەزگای ئاسایشی هەرێم دەشڵێت، بەدواداچوون و  لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە بەردەوامە.