شارپرێس:
گەشتیارێک لەئاسمانی ڕۆمانیا توشى نه‌خۆشیه‌كانى دڵ بوو، به‌هۆیه‌وه فڕۆکەوانەکە بەناچاری ڕێڕەوه‌كه‌ى گۆڕیی‌و لەفڕۆکەخانەی بوخارست له‌ڕۆمانیا نیشتەوە.
کۆمپانیای فلای ئەربیل لەهەژماری تایبەتی خۆی لەفەیسبوک نوسیویه‌تى، "گەشتیارێکی کورد کە ویستویەتی لەڕێگەی گەشتی ڕاستەوخۆ لەهەولێرەوە بەرەو ئەڵمانیا بڕوات، لەئاسمانی ڕۆمانیا توشی جەڵتەی دڵ بوو، به‌و هۆیه‌وه فڕۆکەوانەکە ڕاستەوخۆ بڕیاریدا فڕۆکەکەی له‌ڕۆمانیا بنیشێنێته‌وه‌و گەشتەکەی ڕابگرێت".
کۆمپانیاکە باسى له‌وه‌شكردوه، "فڕۆکەوانەکە بەناچاری ڕێڕەوی خۆی گۆڕیوەو لەفڕۆکەخانەی بوخارست نیشتوەتەوەو داوای هاوکاریی تیمی پزیشکیی فڕۆکەخانە کراوە".
تیمی پزیشکیی فڕۆکەخانە نەخۆشەکەیان بەرەو نەخۆشخانەی ئەو وڵاتە بردوەو لەلایەن تیمە پزیشکییەکانی ڕۆمانیاوە دۆخەکە کۆنترۆڵکراوەو ئێستا ته‌ندروستى گه‌شتیاره كورده‌كه جێگیره‌و له‌ڕۆمانیا چاودێریى ده‌كرێت.
کۆمپانیاکە ناوی گەشتیارەکەی ئاشکرانەکردوە، به‌ڵام ده‌ڵێت:"دوای ڕادەستکردنی نەخۆشەکە بەتیمە پزیشکییەکانی فڕۆکەخانەکە، دەستیان بەگەشتەکەیان کردوەتەوە به‌ره‌و ئه‌ڵمانیا".