توێژینەوەیەك مەترسییەكی یوتیوب لەسەر منداڵان ئاشكرا دەكات

تەندروستی

7 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 122 جار خوێندراوه‌ته‌وه


شارپرێس:

لەتوێژینەوەیەكی نوێی زانكۆی كۆنتێكتیكۆت دەركەوتووە كە سێ لەسەر چوار منداڵانی تەمەن 6 بۆ 8 ساڵ لەكاتی سەیركردنی ناوەڕۆكەكانی یوتیوب و یوتیوب كیدزدا بەركەوتەی ڕیكلامی خواردنی بێسوود دەبن.

توێژینەوەكە ئاماژەی بەوە كردووە كە ئەم ڕیكلامانە بە پلەی یەكەم پەرە بە خواردنە ناتەندروستەكان دەدەن وەك شیرینی و خواردنەوە شەكردارەكان و خواردنی خێرا.

توێژینەوەكە دەریخستووە كە زۆربەی ئەم بانگەشەكردنە (زیاتر لە 60%) شێوەی ڕیكلامی ڕاستەوخۆ ناگرێتەبەر، بەڵكو لە خودی ناوەڕۆكی ڤیدیۆكەدا یەكدەخرێت، زۆرجار لەڕێگەی "بلۆگەرە منداڵەكانەوە" كە ئەم بەرهەمانە بەكاردەهێنن.

سەرەڕای بەڵێنی كۆمپانیاكان بۆ پێشخستنی تەنها بژاردەی تەندرووست، 73%ی ناوەڕۆكەكە سەبارەت بە خواردنی بێسوود بووە، لەكاتێكدا تەنها 3% سەرنجی لەسەر خۆراكە تەندروستەكان بووە.