شەڕ دەستیپێکردەوە و هێرشکرایەسەر ئیسرائیل

جیهان

15 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 12237 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ئەمشەو بەچەند موشەكێك كە لەیەمەن و كەرتی غەززە هەڵدراوە، هێرشكراوەتەسەر ئیسرائیل، ئەو وڵاتەش بۆ ماوەیەكی كاتی ئاسمانی وڵاتەكەی داخستوە.


سوپای ئیسرائیل ئاشکرایکرد، ئەمشەو سیستەمی بەرگریی ئاسمانیی ئیسرائیل تێبینی موشەكێكی كردوە كە لەیەمەن هەڵدراوە بەرەو ئیسرائیل.

هەروەها بڵاویكردەوە، جگە لەموشەكەكەی یەمەن، هەر ئەمشەو دوو موشەكی دیكەش لەباشوری كەرتی غەززە ئاراستەی خاكی ئیسرائیل كراوە.

سوپای ئیسرائیل ئاماژەی بەوەشدا، دوای هەڵدانی موشەكەكان، لەتەلئەبیب و قودس و شارەكانی دیكەی ناوەڕاستی ئیسرائیل زەنگی ئاگاداركردنەوە لێدراوە.

جەختیشیكردەوە، سیستەمی بەرگریی ئاسمانی توانیویەتی ڕوبەڕوی سەرجەم موشەكەكان ببێتەوەو بەبێ زیان، بیانخاتە خوارەوە.

ه . ش

بەپەلە