شارپرێس:
لەڕاگەیهندراوێکی پاسەوانی کەناراوەکانی ئەمریکادا ئاشكراكراوه، "هەر کەشتییەک لەنزیک هاوای بێت، دەبێت لەکەناراوەکان دوربکەوێتەوە تاوەکو شەپۆلەکانی تسۆنامی تێدەپەڕن".
بهگوێرهى ماڵپەڕەکانی بەدواداچونی گەشتەکان، ئاراستەی چەندین گەشتی ئاسمانی بەرەو هاوای لەئاسماندا گۆڕدراوەو زۆرێکیان گەڕێندراونەتەوە بۆ فڕۆکەخانەی سەرەتای گەشتەکەیان.
داوا لەنزیکەی دوو ملیۆن کەسیش کراوە لەژاپۆن ناوچەکانیان چۆڵبکەن.
نزیکەی دوو ملیۆن کەس لەژاپۆن داوایان لێکراوە شوێنەکانیان چۆڵبکەن؛ نزیکەی 10 هەزارو 500 کەس لەوانە لەهۆکایدۆن لەو وڵاتە.
ئهوهش لهكاتێكدایه، بەرەبەیانی ئەمڕۆ بومەلەرزەیەک بەگوڕی 8.8 پلەی ڕێختەر ناوچەیەکی ڕوسیای هەژاند.
ڕوسیا، ژاپۆنو ئەمریکاو نیوزیلاند چەند وڵاتێک کە هاوسنورن یان دەکەونه ناو زەریای هێمن، هۆشداریی تسونامییان بڵاوکردەوە.
دەستەی جیۆفیزیکی ئەکادیمیای زانستی ڕوسیا پشتڕاستیکردەوە، بومەلەرزەکەی ئەمڕۆ چوارشەممە، لەدوای بەهێزترین بومەلەرزەی ساڵی 1952 بوەو شەپۆلی مەترسیداری تسونامی بەدرێژایی کەناراوەکانی لێکەوتەوە.