شه‌مسه‌ حسێن ئه‌و دایكه‌ى له‌چاوه‌ڕوانى هه‌شت كوڕه‌كه‌یدا سه‌رى نایه‌وه‌

کوردستان

21 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 6205 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

دایکێکی گەرمیانی کە هەشت کوڕی بەر شاڵاوەکانی ئەنفالی گەرمیان کەوتبون‌و 37 ساڵ بوو چاوەڕێی گەڕانەوەیان بوو، ئه‌مڕۆ کۆچی دوایی کرد.


ئه‌مڕۆ پێنجشەممە، شەمسە حسێن هاوسه‌رى ڕەحیم مەحمود، کە دایکی هەشت کوڕی ئەنفالکراو بوو، لەگوندی لفتی ئاغای ناوچەی داوێی گەرمیان کۆچی دوایی کرد.

دایە شەمسە لەماوەی 37 ساڵی ڕابردودا چاوەڕوانی گەڕانەوەی کوڕەکانی بوو و سەرئەنجام بەو خەمەوەو به‌بێ هاتنه‌دى ئاواته‌كه‌ى سەرینایەوە.

ناوی هەشت کوڕە ئەنفالکراوەکەی دایه‌ شەمسە:

(شەلال ڕەحیم مەحمود، عەبدول ڕەحیم مەحمود، خورشید ڕەحیم مەحمود، کەریم ڕەحیم مەحمود، جەلال ڕەحیم مەحمود، ڕەشید ڕەحیم مەحمود، فوئاد ڕەحیم مەحمودو فازڵ ڕەحیم مەحمود).

لەشاڵاوەکانی ئەنفال لەساڵی 1988دا کە لەلایەن ڕژێمی بەعسەوە دژى كورد ئه‌نجامدران، لەهه‌شت قۆناغدا 182 هەزار هاوڵاتیی کورد گوازرانەوە بۆ بیابانەکانی باشورو ناوەڕاستی عێراق‌و لەوێ کۆمەڵکوژو زیندەبەچاڵکران، بەشێکی زۆری قوربانییەکان دانیشتوی ناوچەی گەرمیان بون.