ئەگەری هەیە عێراق ڕوبەڕوی قەیرانێکی گەورە ببێتەوە

عیراق

31/07/2025‌ 1524 جار خوێندراوه‌ته‌وه


شارپرێس:

ئەمڕۆ پێنجشەممە، عەلی مەشکور، ئەندامی لیژنەی نەوت و غاز لە پەرلەمانی عێراق، هۆشداریدا لە قەیرانێکی گەورە کە عێراق ڕوبەڕوی دەبێتەوە.

عەلی مەشکور، ئەندامی لیژنەی نەوت و غاز لە پەرلەمانی عێراق لەلێدوانێکدا  دەڵێت، ئەگەر سزا بەسەر کۆمپانیای سۆمۆدا بسەپێندرێت، عێراق ڕوبەڕوی قەیرانی گەورە دەبێتەوە.

 ئاماژەی بەوەشکرد، "زۆر ئەگەری ئەوە هەیە کە سۆمۆ سزا بدرێت".
 
دەشڵێت، ئەوە قەیرانێکی گەورە دەبێت ئەگەر سۆمۆ بخرێتە ژێر سزای ئابورییەوە،  نەک تەنها قەیرانێکی دارایی یان ئابوری، بەڵکو قەیرانێکی سیاسیش وڵاتەکە دەگرێتەوە".
ئ.ه