شارپرێس:
لەدوای ئەوەی بەیانی ئەمڕۆ، بومەلەرزیەك بەگوڕی 8.8 پلەی ڕێختەر، چەند ناوچەیەكی ڕوسیاو ژاپۆنی هەژاند، مەترسی ڕودانی تسۆنامی دەكرێت بەتایبەت لەكەناراوەكانی ڕوسیاو ئەو وڵاتانەی دەكەونەسەر زەریار هێمن.
بومەلەرزە گەورەکان هۆکاری سەرەکیی تسۆنامین، بەڵام دەکرێ دیاردەکە بەهۆی ڕوداوی دیکەی جوگرافیەوە دروستبێت، وەک شەقبونی توێکڵی زەویو هۆکارە جیۆلۆجیەکانی زەوی وەک (گڕکان، بومەلەرزەو جوڵەی پلێتە تەکتۆنیەکان) یان بەهۆی تەقینەوەی ئەتۆمیو هایدرۆجینیەکانەوە لەناخی زەویدا یان دەریاو زەریاكاندا ڕودەدات.
تسۆنامی زۆر بەخێرایی دێتو بڵاودەبێتەوە کە 800 کیلۆمهتر لەکاتژمێرێکدا دەبڕێت، بۆیە کاتی هەڵهاتنو کۆکردنەوە نادات.
شەپۆلەکانی تسۆنامی لەناو دەریاکەدا لاوازەو مەترێکە، بەڵام کە دەگاتە کەنارەکە، دەبێتە نزیک 50 مەتر، ئەمەش زۆر بەخێرایی دەڕوات.
شهش تسۆنامی لهکریت ساڵی 1650 پێش زاین ڕویداوە، بەهۆی گڕکانی (سانتۆرینیەوە) کە نزیکهى 150 مەتر، شەپۆلەکانی بەرزبوەتەوە.
ههشت تسۆنامی لهلیشبۆنە ساڵی 1755 ڕویداوە بەهۆی زەمین لەرزەیەکەوە کە 100 ههزار كهسى كوشتوه.
نۆ تسۆنامی چیلی لە1950دا ڕویدا بەهۆی زەمین لەرزەیەکەوە بەگوڕی 9.5 ڕێختەر.
10 تسۆنامى لە 2011دا ڕویداوه، تسۆنامیەک دای لەژاپۆن بەهۆی زەمینلەرزەیەک كه گوڕهكهى 8.9 ڕێختەر بوو بههۆیهوه نۆ ههزار كهس گیانیان لهدهستدا.
ساڵی 2004 بومەلەرزهیەك بەگوڕى نۆ پلە بەپێوەری ڕێختەر لەزەریای هیندی ڕویدا، شەپۆلێكی تسۆنامی لەگەڵ خۆیداهێناو بەو هۆیەوە نزیكەی 300 هەزار كەس لەخەڵكی ئیندۆنیزیاو هیندو تایلەندو سریلانكا، بێ ماڵو حاڵ بون، لەكاتێكدا هەندێك وڵات زۆر لەناوەندی ڕودانی بولەمەرزەكەوە دوربون.
بەگوێرەی دەستەی ڕوپێوی جیۆلۆجیی ئەمریکاش، ئێستا جیهان لەبەردەم ڕودانی مەترسی تسۆنامیدایەو دەكرێت لەئەگەری ڕودانیدا چەندین وڵاتی دیكە بكەوێتە بەر مەترسیەكەی.
ش.ح