شارپرێس:
بەمەبەستی کەمکردنەوەی بەکارهێنانی ئاوو کارەباو پاراستنی تەندروستیی گشتیی، حکومەتی ئێران لە12 پارێزگا دهوامى ڕاگرت.
حکومەتی ئێران لەپارێزگاکانی (کرمان، سمنان، هورمزگان، یەزد، قوم، بوشێهر، خوزستان، لوڕستان، مازەندەران، کۆهکیلویەو بویرئەحمەد، خۆراسانی باشورو ئەلبورز) دهوامى ڕاگرت، جگە لەبنکە تەندروستییەکانو ژمارەیەک لقی بانکەکان، سەرجەم دامەزراوەو فەرمانگە حکومییەکان دەگرێتەوە.
پێشتریش ژمارەیەک لەو پارێزگایانە وەک (لوڕستانو بوشێهر) ڕۆژێک پێشتریش دهوامیان ڕاگرتبوو.
لەسێ شاری (قەسری شیرین، سەرپێڵی زەهاوو گێڵان) لەپارێزگای کرماشانی ڕۆژهەڵاتی کوردستانیش، ئەمڕۆ دهوام ڕاگیراوه.
دەسەڵاتدارانی ئێران دەڵێن، ئامانجیان لەڕاگرتنى دهوام، کەمکردنەوەی بەکارهێنانی ئاوو کارەباو پاراستنی تەندروستیی هاوڵاتییانه لەبەرامبەر ئەو شەپۆلی گەرمایەى کە وڵاتەکەی گرتوەتەوە.
حکومەتی ئێران چوارشەممەی هەفتەی ڕابردوش لەپارێزگای تارانو 10 پارێزگای دیکەی ئەو وڵاتە، هەر بەهۆکاری گەرماو کورتهێنانی ئاوو کارەباوه، دهوامى لهسهرجهم فهرمانگه فهرمیهكانى دهوڵهت ڕاگرتبوو.
لەسەرەتای وەرزی هاوینەوەو بەتایبەت دوای جەنگی 12 ڕۆژەی نێوان ئێرانو ئیسرائیل، ڕۆژانە لەنێوان 4 تا 8 کاتژمێر، هاوڵاتیانی ئێران ئاوو کارەبایان نابێتو ئەوەش لەکاتێکدایە کە هیچ جێگرەوەیەکیان بۆ ئاوو کارەبای حکومی لەبەردەستدا نییە.
