شارپرێس:
بههۆى بهشداریكردنى لهكۆبونهوهیهكى ئهنجومهنى پارێزگاكه، هاوپەیمانی عەرەبی لەکەرکوک، ئەندامێكی ئەنجومەنی پارێزگای لەڕیزەكانی خۆى دەركرد.
هاوپەیمانی عەرەبی لەکەرکوک، سەلوا مەفرەجی ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوکى لەڕیزەکانی خۆى دەركرد، بەهۆی بەشداریکردنی لەدانیشتنی ئەمدواییەی ئەنجومەنی پارێزگا.
هاوپهیمانیهكه دەڵێت، "سهلوا یەكەم كەس بوو كە ناڕەزایی دەربڕیی لەڕێکارەکانی پێکهێنانی ئەنجومەنی پارێزگاو حكومەتی كەركوك، کە لەهۆتێل ڕەشید بەڕێوەچوو".
هاوپەیمانییەکە لەڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردوە، "مەفرهجی بەبێ پاساوێکی ڕون لەهاوپەیمانییەکە جیابوەوە، کۆتایی بەبایکۆتی دانیشتنەکانی ئەنجومەنی پارێزگا هێناو بەشداریی لەدانیشتنێکدا کرد کە نایاسایی بوەو نیسابی یاسایی تێدانەبوە، بەئامانجی پێدانی شەرعیەت بەئەنجومەنێک کە خۆی یەكەم كەس بوو دژایەتیكرد".
ههر لهو ڕاگهیهنراوهدا هاتوە، "ئەم هەڵوێستو بێ ئەمەكییە، بەرامبەر ئەو پاڵپشتییەی لەسەرۆکی هاوپەیمانی سەروەرییو سەرۆکی هاوپەیمانی عەرەبی وەریگرتوە، هاوشانی پشتیوانی سەركردە خالد مەفرەجی، ئەمە جگە لەپاڵپشتی عەشایەریو سیاسیی، بۆیه ئەوەی ناوبراو کردویەتی لەگەڵ ئیرادەی دەنگدەرانیو هەڵوێستەکانی هاوپەیمانی یەکناگرێتەوە، کە داوای نوێنەرایەتی ڕاستەقینەی سەرجەم پێکهاتەکانی کەرکوک دەکات".
لای خۆیشیەوە، سەلوا مەفرەجی لەوەڵامدا ڕایگەیاندوە، "بەشداریکردنم لەدانیشتنەکەدا، ئامانجی بەرگریکردنە لەدەنگی ئەوکەسانەی دهنگیان پێداومو هەڵیانبژاردوم".
