شارپرێس: به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیاریانه‌ى به‌ڕێوه‌به‌رى ته‌ندروستى هه‌ڵه‌بجه ئاشكرایكردوه، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم داواكارییه‌كى ڕه‌تكردونه‌ته‌وه تایبه‌ت به‌كڕینى ئامێرێكى شكاندنى به‌ردى گورچیله، ده‌شڵێت:"سوپاس بۆ ڕه‌تكردنه‌وه‌ى داواكارییه‌كه‌مان، هیوادارم بەیەكچاو سەیری هەموو شارەكانی وڵاتی خۆیان بكەن". د.ئازاد مسته‌فا به‌ڕێوه‌به‌رى ته‌ندروستى هه‌ڵه‌بجه له‌فه‌یسبوكى خۆیه‌وه ژماره‌یه‌ك نوسراوى بڵاوكردوه‌ته‌وه كه تایبه‌تن به‌داواكاریه‌كانى خۆیان‌و وه‌ڵامه‌كانى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران‌و وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى حكومه‌تى هه‌رێم. نوسیویه‌تى، "سوپاس بۆ ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان بۆ ڕەفزكردنی داواكاریمان سەبارەت بەكرینی ئامێری شكاندنی بەردی گورچیلە بۆ تەندروستی هەڵەبجە، هیوادارم بەیەكچاو سەیری هەموو شارەكانی وڵاتی خۆیان بكەن". به‌ڕێوه‌به‌رى ته‌ندروستى هه‌ڵه‌بجه داوایكردوه، "داوا لەهاوشاریانم دەكەم، زۆر ئاو بخۆنەوە ڕۆژانە، بۆ ئەوەی دوربن لەبەردی گورچیلە، چونكە بەردەكە دروستبوو، ئامێری شكاندنی بەردەكەمان نییە، دەبێت بچنە سلێمانی".