وێتکۆڤ بۆ چارەسەری قەیرانی غەززە سەردانی ئیسرائیل دەکات

جیهان

24 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 261 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:


ماڵپەڕی ئاکسیۆس بە پشتبەستن بە دوو بەرپرسی ئەمریکی ڕایگەیاند، بڕیارە ستیڤ ویتکۆڤ نوێنەری ئەمریکا بۆ دانوستان لەسەر قەیرانی مرۆیی لە غەززە سەردانی ئیسرائیل بکات.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی ماڵپەڕەکە، بڕیارە ستیڤ ویتکۆڤ نوێنەری ئەمریکا بۆ دانوستان لەسەر قەیرانی مرۆیی لە غەززە گەشت بکات بۆ ئیسرائیل، ئەوەش بەئامانجی دۆزینەوەی چارەسەرێک بۆ قەیرانی غەززە.

تادێت قەیرانی مرۆیی و برسێتی غەززە فراوانتر دەبێت و گوشارەکانی سەر ئیسرائیل زیاتر دەبن.

ئەمریکا بزوتنەوەی حەماسی بەهۆکاری نەگەیشتنە ڕێککەوتن بۆ ڕاگیرانی شەڕ تۆمەتبارکردووە، بەڵام بزوتنەوەکە ئەم تۆمەتە ڕەتدەکاتەوە.
ئ.ه