ئێران بەتاقیكردنەوەی پێشكەوتوترین موشەك پەیامێك ئاڕاستەی ئەمریكا دەكات

جیهان

07/12/2025‌ 349 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
فەرماندەیەكی باڵای سوپای پاسداران ئاشكرایكردوە، موشەكێكی بەرهەمهێنراویان تاقیكردۆتەوە كە مەوداكەی لەدرێژی كەنداوی فارس زیاترەو دەڵێت، "هێزەکانی ئەمریکا لەئاوەکانی ئێران نزیک نەبنەوە، ئەگەرنا هەر سەرپێچییەک دەبێتە هۆی
دوبارەبونەوەی ڕوداوەکانی ڕابردوو".


عەلی ڕەزا تەنگسیری، فەرماندەی هێزی دەریایی سوپای پاسدارانی ئێران، ڕایگەیاند،" لەمانۆڕی ئەم دواییەی ئەقتیدار موشەکێکی بەرهەمهێنراوی ناوخۆیی تاقیکراوەتەوە کە مەوداکەی لەدرێژیی کەنداوی فارس  كە1375 کیلۆمەترە زیاترە".

ئەم فەرماندەیە دەشڵێت، موشەکەکە خاوەنی تایبەتمەندیی ناوازەیە، لەگرنگترینیان توانای وەرگرتنی فەرمانە دوای هەڵدانی بەوەش موشەكەكی دەگمەن كردوە و وێنەی نیە.

تەنگسیری هۆشداریدا، هێزەکانی ئەمریکا "لە ئاوەکانی ئێران نزیک نەبنەوە"، ئەگەرنا هەر سەرپێچییەک دەبێتە هۆی دوبارەبونەوەی ڕوداوەکانی ڕابردوو تێیدا سەربازانی ئەمریکی یان بەریتانی دەستبەسەر کران.

جەختیش دەكاتەوە، كە بەشێک لەتواناکانی هێزی دەریایی لەماوەی مانۆڕەکەدا نمایش کراون، لەوانە، سیستەمی بەرگریی موشەکی، موشەکی سەرزەوی و موشەکی بالیستیی نوێی زۆر ورد، کە ئامادە نەبوو ناوی ئاشکرا بکات.

فەرماندەکەی سوپای پاسداران ئاشکرایکرد، سەرجەم چەکە نوێیەکان بەرهەمی ناوخۆن و هێزەکانیان پێشتر توانیویانە لەکەشتییە فڕۆکەهەڵگرەکان و کەشتییە ئەمەریکییەکان نزیک ببنەوەو نیشانەیان بگرن  بەبێ ئەوەی ئاشکرا بکرێن". 
 
تەنگسیری هۆشداریدا، هێزەکانی ئەمریکا "لە ئاوەکانی ئێران نزیک نەبنەوە"، ئەگەرنا هەر سەرپێچییەک دەبێتە هۆی دوبارەبونەوەی ڕوداوەکانی ڕابردوو تێیدا سەربازانی ئەمریکی یان بەریتانی دەستبەسەر کران. 


بەپەلە