بومەلەرزەیەکی بەهێز یۆنانی هەژاند.. لەتورکیا و ئیتاڵیاش هەستی پێکرا

جیهان

18 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 456 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە، بومەلەرزەیەکی بەهێز کە کوڕەکەی 6.36 پلەی رێختەر بوە، لە وڵاتی یۆنان ڕویدا.

ناوەندی ئەڵمانی بۆ زانستەکانی زەوی (GFZ) لەڕاگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکردوە، قوڵی بومەلەرزەکە 10 کیلۆمەتر بوە و بەهۆیەوە لەوڵاتانی دەوروبەری وەک تورکیا و ئیتاڵیاش هەستیپێکراوە.

هاوکات، دەستەی بومەلەرزەزانی نیشتیمانی یۆنان بڵاویکردەوە، لەماوەی 24 کاتژمێری رابردودا زیاتر 110 بومەلەرزەی لاواز لە ناوچەکە ڕویانداوە.

ئەمەش لەکاتێکدایە، تاکو ئێستا لایەنە فەرمییەکانی یۆنان و وڵاتانی ناوچەکە هیچ زانیارییەکیان لەبارەی زیانەکانی بومەلەرزەکەی ئەمشەو بڵاو نەکردوەتەوە.