ئەمریكا مەرجی مەترسیدار بۆ عێراق دیاریدەكات...بودجەكەی ڕادەگرێت

عیراق

3 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 793 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
کۆنگرێسی ئەمریکا چەند مەرجێكی نوێی بۆ بەردەوامبونی پشتیوانییە داراییەکانی هێزە ئەمنییەکانی عێراق دیاری کردوەو ئاشكرایكردوە، دەبێت وەزیری بەرگریی ئەمریکا بۆ لیژنەکانی بەرگری لەکۆنگرێسى پشتڕاستبکاتەوە کە حکومەتی عێراق هەنگاوی کرداری و باوەڕپێکراوی ناوە.


لەبەگوێرەی پرۆژەیاسای بەرگریی نیشتمانی (NDAA) بۆ ساڵی دارایی2026، نیوەی ئەو بودجەیەی بۆ نوسینگەی هەماهەنگیی ئەمنی لەعێراق تەرخان کراوە، ڕادەگیرێت تا حکومەتی عێراق پابەندبونی خۆی بەسێ مەرجی سەرەکییەوە نیشان دەدات.

كۆنگرێسی ئەمریكا داواش دەكات، وەزیری بەرگریی ئەمریکا بۆ لیژنەکانی بەرگری لەکۆنگرێسى پشتڕاست بکاتەوە کە حکومەتی عێراق هەنگاوی کرداری و باوەڕپێکراوی ناوە بۆ جێبەجێکردنی کەمکردنەوەی توانای ئۆپەراسیۆنی ئەو گروپە چەکدارانەی کە لەلایەن ئێرانەوە پشتیوانی دەکرێن و لە دەرەوەی دامەزراوەی فەرمیی هێزە ئەمنییەکانی عێراقدان. 

هاوكات، بەهێزکردنی دەسەڵات و کۆنترۆڵی سەرۆک وەزیرانی عێراق، وەک فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان، بەسەر سەرجەم هێزە ئەمنییەکانداو لێکۆڵینەوە و لێپرسینەوە لەگەڵ ئەو ئەندامانەی گروپە چەکدارەکان یان هێزە ئەمنییەکان کە لەدەرەوەی فەرماندەیی فەرمی کار دەکەن.

ئەمە لەكاتێكدایە، پێشتریش ئەمریكا هۆشداری داوەتە عێراق بۆ ڕاگرتنی هواكاریكردنی گروپەچەكدارەكانی ئێران لەناو خاكی عێراق و ڕێگیركردنی لەگەیشتنی دۆلاری ئەمریكی بەئێران كەبەهۆیەشەوە چەندین بانكی عێراقی سزادراون.


بەپەلە