شارپرێس:
ئەمریکا بەرەو کشانەوەیەکی بەرە بەرە لە ناتۆ تا ساڵی ٢٠٢٧ هەنگاو دەنێت، ئەوەش هەنگاوێکە کە ئامانج لێی پاڵنانی ئەوروپایە بۆ ئەوەی زیاتر پشت بەخۆی ببەستێت لە توانای مووشەکی و هەواڵگری و چاودێریدا.
بەگوێرەی سەرچاوەکانی هەواڵ، سەرکردایەتی ناتۆ ئەم هەنگاوە بە ناڕاستەقینە دەزانێت، چونکە خەمڵاندنەکانی پێشوو پێشبینی ئامادەیی ئەوروپایان دەکرد بۆ بەرگریکردن لە خۆی بە شێوەیەکی سەربەخۆ تا ساڵی ٢٠٣٠.
سەرچاوەکان هۆشداری دەدەن لەوەی واشنتۆن سیستەم و خزمەتگوزاری ستراتیژی پێشکەوتوو پێشکەش دەکات بەناتۆ، کە لە ئێستادا ئەوروپا بەدیلێکی ئاسانی نییە بۆ پڕکردنەوەی بۆشاییەکە.
بەوتەی چاودێران، هەر جۆرە کشانەوەی پێشوەختەی ئەمریکا دەبێتە تەحەدایەکی جددی بۆ ئاسایشی کیشوەری ئەوروپا، بەتایبەت هاوکاتی زیادبوونی گرژییەکانی ئەوروپا و ڕوسیا.
ستراتیژی نوێی ئەمریکا زیاتر کەمکردنەوەی هاوکارییەکانە لەگەڵ ئەوروپا و ناتۆ، لەهەمان کاتدا چیتر ڕوسیا وەک نەیار و مەترسی بۆ ئەمریکا هەژمارناکات.