سبەینێ لە سنوری ئیدارەی گەرمیان دەوام ڕادەگیرێت

کوردستان

2 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 289 جار خوێندراوه‌ته‌وه


شارپرێس:

ئیدارەی گەرمیان بڕیاری دا سبەی دەوام ڕابگیرێت بەهۆی باران بارینەوە.

ئیدارەی گەرمیان دەڵێت، بەپێی پێشبینیەکانی بەڕێوەبەرایەیی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم، شەپۆلێکی توندی بارانبارین روو لە سنوری ئیدارەی گەرمیان دەکات، بە لەبەرچاوگرتنی پێشبینیەکان و لەپێناو سەلامەتی گیانی هەموو لایەک، ئیدارەی گەرمیان بڕیاریدا، سبەینێ سێشەممە رێکەوتی (٢٠٢٥/١٢/٩) لەسەرجەم دامودەزگاکانی حکومەت بەناوەندەکانی پەروەردەوە، دەوام ڕابگیرێت.

ئیدارەی گەرمیان دەڵێت، فەرمانگە خزمەتگوزارییەکان و دامودەزگا ئەمنییەکان، لەئەرکدا دەبن.