شارپرێس:
وه‌زاره‌تى كار‌و كاروبارى كۆمه‌ڵایه‌تى حكومه‌تى عێراق ئاشكرایكردوه، له‌ساڵى نوێ‌دا بڕیاردراوه قه‌رزێك بدرێته هاوڵاتیان‌و ئه‌وكه‌سانه‌ى ئاره‌زویان هه‌یه ببنه خاوه‌نكارى تایبه‌تى خۆیان، ڕاشیده‌گه‌یه‌نێت، "بڕى قه‌رزه‌كه زۆره‌و هیچ سودێكیشى ناچێته‌سه‌ر".
له‌ڕاگه‌یه‌نراوێكدا، وەزارەتی کار‌و کاروباری کۆمەڵایەتی حكومه‌تى عێراق نوسیویه‌تى، "بەنیازە لەماوەی ساڵی 2026دا پاکێجێکی قەرز ئاشكرابكات".
ئه‌وه‌ش ڕونكراوه‌ته‌وه، له‌قۆناغى یه‌كه‌مدا، سودمه‌ندبوان ئه‌وكه‌سانه‌ن كه پێشتر ناویان تۆماركردوه له‌ڕێگه‌ى پلاتفۆڕمى (مه‌ن)ى وه‌زاره‌ته‌كه‌وه.
باس له‌وه‌شكراوه، قەرزەکان بۆ ئەوکەسانەن کە ئارەزوی دەستپێکردنی پڕۆژەی خۆیان هه‌یه‌و قەرزەکانیش بەسەر سێ جۆردا دابەشکراون کە بریتین لە(20 ملیۆن دینار، 30 ملیۆن دینار‌و 50 ملیۆن دینار، كۆى ئه‌وانه‌ش هیچ سودێكى ناچێته‌سه‌رو ساڵانه‌ش وه‌رده‌گیرێته‌وه.
سه‌باره‌ت به‌مه‌رجى ئه‌و قه‌رزه، وه‌زاره‌ته‌كه‌ى عێراق جه‌ختیكردوه، "بۆ هه‌ریه‌ك له‌و ئۆفه‌رانه، مەرجێک هه‌یه، ئه‌ویش دامەزراندنی دوو کرێکارە له‌و پڕۆژه‌یه‌ى كه قه‌رزه‌كه‌ى بۆ وه‌رده‌گیرێت".