شارپرێس:
بهوتهى پهرلهمانتارێكى شیعه (چوارچێوهى ههماههنگى) لهڕۆژانى سهرهتاى مانگى ڕهمهزاندا، كێشهى كاندیدى پۆستى سهرۆك وهزیرانى عێراق یهكلادهبێتهوهو ڕاستهوخۆش ئهوكهسه ڕادهسپێردرێت بهپێكهێنانى كابینهى نوێ.
عەبدولسەمەد زرکۆشی پەڕلەمانتاری سەر بەهاوپەیمانیی چوارچێوەی هەماهەنگی ئاشكرایكردوه، پێشبینیدەکرێت، کاندیدی گەورەترین کوتلەی پەرلەمانیی، لەڕۆژانی سەرەتای مانگی ڕەمەزاندا ڕابسپێردرێت.
زرکۆشی ئاماژەی بەوەشکردوە، کۆبونەوەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی بەشێوەیەکی ڕۆژانە بەردەوامنو هەوڵێکی جیددی هەیە بۆ یەکلاییکردنەوەی پرسی سەرۆک کۆمار، چونکە لەچەند ڕۆژی ڕابردودا گەیشتونەتە لێکتێگەیشتنی گرنگ کە کاریگەرییان لەسەر کۆبونەوەکانی هەفتەی داهاتوو دەبێت.
ئەو بەرپرسە جەختیکردوهتەوە، هێزەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی هێشتا سورن لەسەر کاندیدکردنی نوری مالیکی بۆ پۆستی سەرۆکایەتی حکومەتو هیچ گۆڕانکارییەک لەم هەڵوێستەدا ڕوینەداوە.
بڕیارە هەفتەی داهاتوو کۆبونەوەیەکی چارەنووسساز ئەنجامبدرێت بۆ خێراکردنی هەنگاوەکانی دیاریکردنی دانیشتنی پەرلەمان بەمەبەستی دەنگدان بەسەرۆک کۆمار، تاوەکو ئەویش دواتر کاندیدی لایەنی براوە بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێ ڕابسپێرێت.
ئەم لێدوانانە لەکاتێکدایە، بنبەستی سیاسیی لەعێراق بەردەوامەو پەرلەمان لەچەندین دانیشتنی پێشویدا بەهۆی تەواونەبونی ڕێژەی یاساییو ململانێی لایەنەکان، نەیتوانیوە پرسی سەرۆکایەتییەکان یەکلایی بکاتەوە، کە بهگوێرهى دەستور هەنگاوێکی بنەڕەتییە بۆ تێپەڕاندنی قۆناغی ئێستاو پێکهێنانی حکومەتێکی نوێ.
