هێزەکانی هەسەدە لەچەند شوێنێک دەکشێنەوەو ئاسایش شوێنیان دەگرێتەوە

کوردستان

3 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 362 جار خوێندراوه‌ته‌وه


شارپرێس:

فەرهاد شامی بەڕێوەبەری ناوەندی ڕاگەیاندنی هەسەدە بە کەناڵی ڕۆناهی ڕاگەیاند، هێزە سەربازییەکان لە شارەکان دەکشێنەوە.

فەرهاد شامی دەڵێت، دوێنێ دەستمان بە کشانەوە کرد، هێزەکانی هەسەدە دەچنە خاڵەکانی پێش جەنگ و ئاسایش جێی هێزەکانی هەسەدە دەگرێتەوە.

ڕاشیگەیاند، هەروەها هێزەکانی حکومەت لە هۆڵ و تەل بەراک دەکشێنەوە، بەڵام تا ئێستا ڕێککەوتنەکە بە تەواوی جێبەجێ نەکراوە، هەندێک کێشە هەیە، یەکێک لە کێشەکان ئازادنەکردنی زیندانییەکانە.

شامی لەبارەی ڕەوشی کۆبانێ دەڵێت، تا ئێستا حکومەت هێزەکانیان لە دەوروبەری کۆبانێ نەکشاوەتەوەو تا ئێستا حکومەت فەرمانی دەستبەکاربوونی فەرمی سەبارەت بە پارێزگاری حەسەکە دەرنەکردووە، کۆبوونەوەکانمان لەگەڵ حکومەت و هێزە چاودێرەکان بەردەوامە.