شارپرێس:
لیندسی گراهام سیناتۆری دیاری کۆمارییەکان لەئەنجومەنی پیرانی ئەمریکا، خۆشحاڵی خۆی بەرامبەر بەکۆبونەوەی نێوان دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئهمریكاو بنیامین ناتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل دەربڕییو بە"بەرهەمدار" وەسفیکرد، دهشڵێت، "لەنەخشەڕێگهی داهاتوی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستو بەتایبەتی چۆنێتی ڕوبەڕوبونەوەی هەڕەشەکانی ئێران کراوە".
گراهام لەهەژماری خۆی لە"ئێکس" نوسیویهتى، "لەکۆبونەوەى ترهمپو ناتانیاهۆ باس لەنەخشەڕێگهی داهاتوی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستو بەتایبەتی چۆنێتی ڕوبەڕوبونەوەی هەڕەشەکانی ئێران کراوە".
دهشڵێت، "ئیسرائیل بەهێزترین هاوپەیمانی ئەمریکایهو ترەمپو ناتانیاهۆش دوو سەرکردەی بەهێزنو بەدوای بەدیهێنانی ئاشتییو سەقامگیرییەکی ڕاستەقینەدا دەگەڕێن".
سیناتۆرە كۆماریهكهى ئەمریکا ستایشی ڕۆڵی دۆناڵد ترەمپی کردو ڕایگەیاند، "بەبڕوای من، سەرۆک ترەمپ کاریگەرترین فەرماندەی گشتییە لەدوای سەردەمی ڕۆناڵد ڕیگانەوە؛ ئەو بەرەو زنجیرەیەک دەسکەوت هەنگاو دەنێت کە دەتوانن جیهان بەرەو باشتربون بگۆڕن".
سەبارەت بەسەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل، گراهام وتویهتى، "ئەزمونی ژیانو تێگەیشتنی قووڵی ناتانیاهۆ بۆ ناوچەکە، وای لێکردوە ببێتە ڕاوێژکارو هاوبەشێکی سەرکەوتوو بۆ سەرۆک ترەمپ".
لەکۆتایی پەیامەکەشیدا، لیندسی گراهام هیوای خواستوه، هەردوو سەرکردە خاوەن داناییو ورەبن بۆ وەستانەوە دژی ئەوەی ئەو بە"هێزەکانی تاریکی" ناوی بردن، تاوەکو بتوانن ئاشتیو ڕوناکی بۆ ناوچەکە بەدیبهێنن.
