شارپرێس:
به‌گوێره‌ى زانیارییه‌كانى شارپرێس، كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر منداڵێك له‌كۆبانێ گیانى له‌ده‌ستدا، هۆكاره‌كه‌شى بۆ كه‌میى خۆراک‌و نه‌بونى ئاوی پاک‌و نەبونی خزمەتگوزاریى ده‌گه‌ڕێته‌وه.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ڕۆژئاواى كوردستانه‌وه به‌شارپرێسى وت، "لەناوەندێکی کاتیی لەشاری کۆبانێ، منداڵێکی ئاوارە گیانی لەدەستداوه".
سه‌رچاوه‌كه وتى، "منداڵه‌كه ناوی (خه‌لیل موسلیم)ەو تەمەنی هه‌شت مانگە، بنەماڵەکەی لەشاری ڕەققەوە کۆچیان کردبوو بۆ کۆبانێ‌و لە ناوەندێکی کاتی نیشتەجێبون".
وتیشى، "بەهۆی كه‌میى خۆراک‌و نه‌بونى ئاوی پاک‌و نەبوونی خزمەتگوزارییه‌وه گیانی لەدەستداوه".
له‌سه‌ره‌تاى ئاڵۆزیه‌كانى ڕۆژئاواى كوردستان به‌هۆى په‌لاماره‌كانى حكومه‌تى سوریاوه، ماوه‌ى نزیكه‌ى مانگێكه كۆبانێ له‌ژێر گه‌مارۆیه‌كى قورسدایه‌و ئه‌مه‌ش سێیه‌م منداڵه كه گیان له‌ده‌ستده‌دات به‌هۆى خراپى دۆخى ئه‌و شاره‌وه.