شارپرێس:
به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیاریانه‌ى ده‌ستكه‌وتون، لە10ى ئه‌م مانگه‌دا قەیس خەزعەلی سەردانێکی ڕانەگەیەندراوو به‌په‌له‌ى بۆ تاران ئەنجامداوه، زانیارییه‌كان ده‌ڵێن، "ئامانجی سەرەکی سەردانەكه، هەوڵدان بوه بۆ ڕازیکردنی بەرپرسانی ئێران تا پاڵپشتییەکانیان بۆ کاندیدکردنی نوری مالیکی وەک سەرۆک وەزیرانی داهاتوی عێراق بکشێننەوە".
قه‌یس خەزعەلی ئەمینداری گشتیی بزوتنەوەی عەسائیبى ئەهلى حەق له‌تاران‌و لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئێران‌و کەسانی نزیک لەڕێبەری باڵا کۆبونه‌وه‌ى ئه‌نجامداوه.
سه‌رچاوه‌كان باس له‌وه‌ده‌كه‌ن، خه‌زعه‌لى جەختی لەسەر پێویستی پاراستنی یەکڕیزیی "چوارچێوەی هەماهەنگی" کردوه‌ته‌وه، بەڵام هۆشداریداوه له‌وه‌ى، کاندیدبونی مالیکی، دەبێتە هۆی دابەشبونی زیاتر‌و کاردانەوەی توندی نێودەوڵەتی، بەتایبەت لەلایەن ئیدارەی نوێی ئەمریکاوە.
سەرەڕای هەوڵەکانی خەزعەلی، سەرچاوەکان ئاماژە بەوەدەکەن، تاران هێشتا پاڵپشتیی لەبڕیاری زۆرینەی چوارچێوەی هەماهەنگی دەکات بۆ کاندیدکردنی مالیکی‌و پێیوایە، ئەمە پرسێکی ناوخۆیی عێراقە نه‌ك ئه‌مریكا.
خەزعەلی‌و عەممار حەکیم وەک دوو سەرکردەی سەرەکی چوارچێوەی هەماهەنگی دەردەکەون کە بەئاشکرا دژی گەڕانەوەی مالیکین بۆ دەسەڵات، باس لەوەشدەکرێت، هەندێک لایەنی ناو چوارچێوەکە، کە خەزعەلی یەکێکیانە، پێشنیازی کاندیدی "تەوافوقی" یان درێژکردنەوەی دەسەڵاتی حکومەتەکەی سودانی دەکەن بۆ تێپەڕاندنی ئەو قەیرانە.
قەیس خەزعەلی نه‌یشاردوه‌ته‌وه به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك دژایه‌تى نورى مالیكى ده‌كات بۆ كاندیدبونه‌وه‌ى بۆ پۆستى سه‌رۆك وه‌زیران، چونكه به‌بڕواى ئه‌و، ترسی لەسزای ئەمریکاو پەراوێزخستنی بزوتنەوەکەشی هەیە.
له‌هه‌مانكاتدا، نوری مالیکی به‌هۆى پشتیوانییه‌كانى تاران‌و زۆرینه‌ى شیعه‌كانى عێراقه‌وه، سوره لەسەر کاندیدبون‌و دەڵێت، "تەنها ئەگەر زۆرینەی چوارچێوەکە داوام لێبکەن پاشەکشە دەکه‌م"، هاوكات تاران-یش جه‌ختیكردوه‌ته‌وه، پاڵپشتی لەبڕیاری زۆرینەی چوارچێوەکە دەکات، به‌ڵام تائێستا کاندیدبونی مالیکی ڕەتنەکردوەتەوە.
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه، تره‌مپ هۆشداری توندیداوە کە ئەگەر مالیکی بگەڕێتەوە، هاوکارییەکانی بۆ عێراق ڕادەگرێت، جوڵە نوێیه‌كه‌ى خەزعەلی-ش نیشانەی قووڵبونەوەی درزە ناوخۆییەکانی ماڵی شیعەیەو لایه‌نگرانى مالیكیش پێیانوای، هه‌وڵه‌كانى خه‌زعه‌لى‌و دژبه‌رانى مالیكى، ڕێگرییه لەگەڕانەوەی کەسی بەهێز بۆ پاراستنی هاوسەنگیی هێز لەنێوان کوتلەکاندا".
