شارپرێس:
ڕێکخراوی ئۆپێک پڵەس ڕایگەیاند، بڕیاریانداوە بەرهەمهێنانی نەوت وەکو خۆی بهێڵنەوەو هیچ گۆڕانکارییەکی تیادا نەکەن.
ڕێکخراوی ئۆپێک پڵەس ڕایگەیاند، بڕیارەکەیان لەکات و ساتێکی گرنگدایە، لەکاتێکدا وڵاتانی ئەندام لەڕێکخراوەکە دەتوانن نزیکەی نیوەی دابنیکرنی نەوتی جیهان بەرهەم بهێنن، بەڵام بە لەبەرچاوگرتنی دابەزینی نرخی نەوت لەساڵی ڕابردوو دەیانەوێت هاوسەنگی بازاڕ وەکو خۆی بهێڵنەوە.
ڕێکخراوەکە ئاماژەی بەوەشکردوە، یەکێکی دیکە لەهۆکارەکانی بڕیاری زیادنەکردنی بڕی بەرهەمهێنانی نەوت لەلایەن وڵاتانی ئەندام لەئۆپێک پڵەس، دەستگیرکردنی نیکۆلاس مادورۆ سەرۆکی ڤەنزوێلایە لەلایەن ئەمریکاوە، هاوکات ڕاگەیاندنی بەڕێوەبردنی ئەو وڵاتە لەلایەن ئەمریکاوە تا ئەو کاتەی دەسەڵات دەگوازرێتەوە بۆ دەسەڵاتێکی ڕاگوزەر، چونکە ڕون نییە ئەم پرۆسەیە چۆن و بەچی شێوازێک دەبێت.
خۆرخی لیۆن، بەرپرسی پێشوی ئۆپێک، دەڵێت،" ئێستا بازاڕەکانی نەوت زیاتر بەهۆی نادڵنیایی سیاسییەوە دەجوڵێن، نەک بنەماکانی دابینکردن و داواکاری".
ئاماژەی بەوەشکردوە، ڕونە کە هاوپەیمانیی ئۆپێک پڵەس سەقامگیری لەپێشینەی کارەکانیدایە لەبری بڕیاردانی نوێ.
وڵاتانی ئەندام لە ڕێکخراوی ئۆپێک پڵەس، سعودیە، ڕوسیا، ئیمارات، کازاخستان، کوێت، عێراق، جەزائیر و عومان، بەرهەمهێنانی نەوتیان بەڕێژەی نزیکەی 2.9 ملیۆن بەرمیل لەڕۆژێکدا لساڵی 2025 زیادکرد، ئەمەش یەکسانە بە نزیکەی 3%ـی خواست لەسەر نەوتی خاوی جیهان.
نرخی نەوت لەساڵی 2025 دا ئاستێکی خراپی بەخۆیەوە بینی، دابەزینی بەرچاوی بەڕێژەی زیاتر لە 18% تۆمارکردووە، ئەمەش گەورەترین دابەزینی نرخی ساڵانەیە لەدوای بڵاوبونەوەی نەخۆشی کۆرۆنا لە ساڵی 2020.